نزیكهی 2 ههزار خوێندكاری سلێمانی بۆ خوێندن هاتوونهته ههولێر
K24 - ههولێر:
ژمارەی ئەو خوێندکارانەی لە سنوورى پارێزگای سلێمانی بۆ خوێندن ھاتوونەتە ھەولێر لە دوو ھەزار خوێندکار نزیکدەبێتەوە، بەرپرسانی پەروەردەی ھەولێریش دەڵێن بەشێك لەو قوتابیيانە دایك و باوکیان لەناو ئەو مامۆستایانەن کە ئێستا لە سلێمانی مانیان گرتووە.
کەسوکاری خوێندکارەکانیش نایشارنەوە, ئەوان بۆ رێگریکردن لە نەفەوتانی خوێندنی ساڵێکی منداڵەکانیان، ناچارن شوێنی خوێندنەکەیان بگوازنەوە.