راپرسی باشترین وهرزشوانی كوردستان 2016
بۆیەکەمجار لە مێژووی میدیای کوردیدا کوردستان24 باشترین وەرزشوانی ساڵ دەستنیشان دەکات و 17 وەرزشوانی کوڕ و کچ لەسەر ئاستی سەرجەم وەرزشەکان کێبڕكی بۆ راپرسی باشترین وەرزشوانی کوردستان لە ساڵی 2016 دەکەن. راپرسییەکە بۆ ماوەی 15 رۆژ تاکو رۆژی 10/01/2017 بەردەوام دەبێت و رۆژی دواتر ئەنجامی راپرسییەکە ئاشکرا دەکرێت، ئهمانهی خوارهوه پرۆفایلی بهربژێرهكانن كه به ریزبهندی پیتی ئهلفوبێی عهرهبی داندراون.
بژان خۆشهوی (گۆڕهپان و مهیدان)
له 2016 بووه پاڵهوانی راكردنی 100 مهتری لهسهر ئاستی سهرجهم یانهكانی عێراق.
حوسێن عومەر (تۆپی سەمێز)
لەگەڵ یانەی سلێمانی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، هۆکاری سەرەکی ئەنجامە باشەکانی یانەی سلێمانی بوو و لە پاڵەوانییەتی تۆپی سەرمێزی عێراق بە باشترین یاریزان دەستنیشانکرا.
سەردار ئیسماعیل (لەشجوانی)
لە پاڵەوانییەتی دایمۆند کەپ لە ئەسینای پایتەختی یۆنان لە کێشی 90 کیلۆگرامدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و مێدالیای زێڕی لەملکرد، دوای گەڕانەوەشی بۆ کوردستان بڕیاریدا بەیەکجاری واز لە بەشداریکردنی لە پاڵەوانیەتییەکان بهێنێت.
سەیاف سەڵاح (کیک بۆکسێن)
لە پاڵەوانییەتی ئاسیا توانی مێدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت و لە پاڵەوانیەتییەکی جیهانیش لە ئەڵمانیا توانی مێدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت.
سۆزی دڵشاد (بایسکلسواری)
لە یارییە سیانییەکان وڵاتانی عەرەب لە میسر مێدالیای زێڕی بەدەستهێنا، لەگەڵ کچانی نەورۆز لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە ئیتاڵیا لە پێشبڕکێیەکی جیهانی لە کۆی 1500 بایسکلسوار پلەی 65ـەمینی بەدەستهێنا.
شەمام سەمەد (گۆڕەپان و مەیدان)
له 2016 له پێشبڕكێیهكانی گۆڕهپان و مهیدان لهسهر ئاستی كوردستان و شاری سلێمانی پلهی یهكهمی بهدهستهێناوه.
عەلی تەها (بالە)
لەگەڵ یانەی بەحری لە خولی نایابی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە پاڵەوانییەتی بالەی دۆستانەی یانەی ئەکاد پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. لەگەڵ یانەی گازی باشوور لە پاڵەوانییەتی عەرەب پلەی شەشەم و لە پاڵەوانییەتی ئاسیاش پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا.
فەرحان شکوور (تۆپی پێ)
لەگەڵ یانەی هەولێر توانی ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان و بە تۆمارکردنی 10 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولەکە.
کارین کەمال (شەتڕەنج)
له 2016 به باشترین خانمه شهترهنجزانی عێراق دهستنیشان كراوه، له پاڵهوانییهتیی عهرهب مێدالیای زێری بۆ ههڵبژاردهی عێراق بردۆتهوه.
کۆسرەت بایز (تۆپی پێ)
لە خولی نایابی کوردستان رۆڵێکی گەورەی لە هێشتنەوەی یانەی هەندرێن هەبوو، لەگەڵ یانەی هەولێر لە خولی نایابی عێراقیش ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بووە هۆی ئەوەی رووبکاتە ریزەکانی یانەی شورتەی بەغدا.
کۆڤان حەسەن (گۆڕەپان و مەیدان)
لە پارائۆڵمپیکی ریۆی 2016 لە هەڵدانی رم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و 42 مەتری تۆمارکرد و بووە یەکەم وەرزشوانی باشووری کوردستان مێدالیای زێڕ لە یارییەکانی ئۆڵمپیک بەدەست بهێنێت.
لاڤان محەمەد (تۆپی پێ)
لەگەڵ تیپی تۆپی پێی خانمانی یانەی زێڕهڤانی گەیشتە یاریی کۆتایی خولی یانە نایابەکانی عێراق و بە باشترین یاریزانی خولەکەش دەستنیشانکرا.
میران خەسرۆ (تۆپی پێ)
لەمساڵدا گەیشتە ترۆپکی ئاستی و بووە یەکێک لە بەرهەمەکانی ساڵی 2016، لەگەڵ یانەی هەولێر لە خولی نایابی کوردستان و عێراق ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بووە هۆی ئەوەی بۆیەکەمجار بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی عێراق بکرێت و بە گرێبەستێکی گرانبەها رووبکاتە ریزەکانی یانەی شورتە.
نزار غەزالی (لەشجوانی)
لە پاڵەوانییەتی دایمۆند کەپ کە پاڵەوانیەتییەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە یاریی لەشجوانییە، توانێ لەسەر ئاستی کێشی 85 کیلۆگرامیدا مێدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت، لە هەمان کاتیشدا لەسەر ئاستی یەکەمەکان پلەی دووەمی بەدەستهێنا و ئاڵای کوردستانی بەرزکردەوە
نەوزاد شێرزاد (بالە)
لەگەڵ یانەی هەولێر دوای 8 ساڵ دابڕان بووە پاڵەوانی خولی نایابی بالەی کوردستان و لە یاریی کۆتاییدا بە سێ گێمی بێبەرامبەر لە پێشمەرگەی سلێمانیان بردەوە و ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، بۆ وهرزی نوێی ئهمساڵیش به گرێبهستێكی گرانبهها روویكرده یانهی شورتهی بهغدا..
هەردی سیامەند (تۆپی پێ)
بۆ یەکەمجار درێسی هەڵبژاردەی عێراقی پۆشی و لەمساڵدا دوو یاریی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی شێرهكانی رافیدهین ئەنجامدا و لەگەڵ یانەی هەولێریش بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان، بەرامبەر گرێبەستێکی گرانبەها روویکردە ریزەکانی یانەی مینا و لەگەڵ ئەو یانەیەش ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد.
وەلید عارەب (بالە)
هاوشانی نەوزاد شێرزاد رۆڵێکی گەورەی لە بەدەستهێنانی ناسناوی خولی یانە باڵەکانی کوردستان هەبوو، کە یانەی هەولێر 8 ساڵ بوو لە ناسناوەکە دوور بوو، دواتر پهیوهندی به یانهی پێشمهرگهی سلێمانی كرد، لهگهڵ ئهو یانهیهش بووه پاڵهوانی پاڵهوانییهتیی دۆستانهی ئهكاد .