ئه‌مه‌ریكا 35 دیپلۆماتكاری رووسی ده‌رده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا چه‌ند سزایه‌كی نوێ به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێنێت و مۆڵه‌تی 72 كاتژمێریش ده‌داته 35 دیپلۆماتكاری ئه‌و وڵاته، بۆ ئه‌وه‌ی واشنتۆن به‌جێبهێڵن.
ئه‌مه وێڕای داخستنی دوو كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌واڵگری رووسیا له نیویۆرك و میریلاند، له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزای تایبه‌ت به‌سه‌ر 4 به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی مۆسكۆ له‌گه‌ڵ سزادانی 3 كۆمپانیای دیكه رووسی، كه هاوكاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی واشنتۆن وه‌ڵامێكه له به‌رامبه‌ر ئه‌و رێوشوێنانه‌ی رووسیا كه له دژی چه‌ند دیپلۆماتكارێكی ئه‌مه‌ریكا گرتوویه‌ته‌به‌ر.
ده‌ركردنی ئه‌و 35 دیپلۆماتكاره‌ش، به‌هۆی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی رووسیایه له كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا، گوایه نوێنه‌رانی دیموكراته‌كانی هاككردبێت و له كۆتاییدا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن "له به‌رژه‌وه‌ندی" دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان، شكاوه‌ته‌وه.