به وێنه و ڤيديۆ.. له به‌رلين 7 په‌نابه‌ر بێلانه‌يه‌كى مه‌ست ده‌سووتێنن
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى به‌رلين وێنه‌ى ئه‌و حه‌وت په‌نابه‌ره‌ى بڵاوكرده‌وه، كه تۆمه‌تباركراوون به سووتاندنى بێلانه‌يه‌كى به‌رلين.
روودوه‌كه له وێستگه‌ى ميترۆى "Schonleinstrasse"ى به‌رلينى پايته‌خت روويداوه، وه‌ك ئه‌وه‌ى پۆليس له به‌ياننامه‌يه‌كدا و له رێگه‌ى سايتى خۆيه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه.
دادوه‌ر بڕياريداوه لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه بكرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى تێوه‌گلان له كوشتن و ئه‌و كه‌سانه‌ى له كامێراكانى چاودێرى ده‌ركه‌وتوون و به‌شدارييان كردووه له تاوانه‌كه‌دا ده‌ستگير بكرێن.
پۆليس رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك په‌نابه‌ر په‌لامارى كه‌سێكى بێلانه‌يان داوه و ئاگريان تێبه‌رداوه له كاتێكدا ئه‌و بێلانه‌يه مه‌ست بووه و شوفێرى شه‌مه‌نده‌فه‌رێك كه له‌وێ بووه فرياى كه‌وتووه و هاوكاريكردووه له كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه.
پۆليس توانيويه‌تى ناسنامه‌ى په‌نابه‌ره‌كان ئاشكرا بكات و ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌لاماره‌كه‌يان ئه‌نجامداوه كه‌سانى سووريا و ليبيا بوونه.
پۆليس ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه شه‌ش له تۆمه‌تباره‌كان خۆيان راده‌ست كردووه و حه‌وته‌ميشيان له ميانى هه‌ڵمه‌تێكى پۆليسدا ده‌ستگير كراوه.
رۆژنامه‌ى شبيگڵى ئه‌ڵمانيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا نه‌زانراوه ئه‌و كه‌سانه له چ رێگه‌يه‌كه‌وه هاتوونه‌ته ناو ئه‌ڵمانياوه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.