وه‌زیرێك داوا ده‌كات زمانی فارسی له ته‌واوی عێراق بخوێندرێت
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدولڕه‌زاق عیسا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق، داوا ده‌كات زمانی فارسی له سه‌رتاسه‌ری عێراق بخوێندرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌و وه‌زیره وه‌ك وه‌زیرێكی ته‌كنۆكرات و بێلایه‌ن ئه‌و پۆسته‌ی پێدراوه.
ئاژنسی هه‌واڵی "ئیرنا"ی ئێرانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و وه‌زیره له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ راوێژكاری كولتووری ئێران له عێراق، داوایكردووه، فێركردنی زمانی فارسی ته‌نها به‌غدای پایته‌خت نه‌گرێته‌وه، به‌ڵكو له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خوول ته‌واوی شاره‌كانی عێراق بگرێته‌وه، به تایبه‌تیش پارێزگاكانی باشوور.
به گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌و ئاژانسه، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه‌ی تاران له به‌غدا، ئاماژه‌ی به هاوكاری فێركردن و زانكۆیی ئێران كردووه له پێدانی كورسی خوێندن بۆ قوتابییانی عێراق له ئێران.
ئه‌و وه‌زیره عێراقییه باسی له‌وه‌شكردووه، دامه‌زراندنی زانكۆی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا، باسێكی سه‌ره‌كی هاوكارییه زانستی و زانكۆییه‌كان بووه.
سایتی بابل، له نووسینێكدا، له باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق، ئاماژه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه هه‌نگاوێكی "سیاسی"یه، هه‌رچه‌نده حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌و پۆسته‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌سایه‌تییه‌كی بێلایه‌ن و ته‌كنه‌كۆرات پڕكردووه‌ته‌وه.
عه‌بدولره‌زاق عیسا، له چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عه‌بادی، پۆستی وه‌زیری خوێندنی باڵای و توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه: العربیه