داعش سەتەلایت و مۆبایل لە ھاووڵاتیانی مووسڵ قەدەغە دەكات
K24 – مووسڵ
یاساكانی داعش زۆربەی ئامێر و پێداویستییەكانی ژیانی لە ھاووڵاتیانی مووسڵ قەدەغە كردووە، بەتایبەتی ھەموو ئامێرەكانی پەیوەندی كردن و سەتەلایتی لە ھاووڵاتیان قەدەغەكردووە و دانیشتوانی شارەكەی لە جیھان دابڕاندون.
ھاووڵاتیەكی گەڕەكە ئازادكراوەكانی مووسڵ بە كوردستان24 گوت: "سزای داعش بۆ ھەبوونی ئامێری پەیوەندی یان سەتەلایت 35 ھەزار دینارە، جگە لەوەش 20 تا 30 جەڵدەشت لێدەدەن و زیندانیت دەكەن".
یەكێكی دیكە لە ھاووڵاتیانی مووسڵ پیاوێكی بەساڵاچووە ئەو دەڵێ: "كاتێك داعش لێرە بوون مۆبایل و سەتەلایت و جگەرەكێشان ھەمووی قەدەغە بوو، من مۆبایلەكەم لە ترسی داعش خستبوە ژێر زەوی".