لەگەڵ ھاتنی ساڵی نوێ بان کی موون ماڵئاوایی دەكات

ئەنتۆنیۆ گوتێرێز وەک سكرتێری نوێی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستبەكار دەبێت

K24 – ھەولێر

سکرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان دوایین وتاری وەك سكرتێری رێكخراوەكە پێشكەش كرد، لە چركەكانی یەكەمی ساڵی نوێ ئەنتۆنیۆ گوتێرێز وەک نۆیەمین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەستبەکار دەبێت.

لە باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتوەکان لەناو بەرپرس و دیپلۆماتکارانی وڵاتاندا، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دوا وتاری خۆی وەک سکرتێری گشتی رێکخراوەکە خوێندەوە و رایگەیاند ئەمشەو لە گۆرەپانی تایمز لە نیویۆرک بەشداری ئاھەنگەکانی پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات و پەنجە بە دوگمەی ژماردنی پێچەوانەی کۆتا خولەکی ساڵی 2016  دەنێت و لەگەڵ یەکەم چرکەی ساڵی 2017 دەبێتەوە بە کەسێکی ئاسایی و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز وەک شوێنگرەوەی دەستبەکار دەبێت.

بان کی موون لە 1 کانوونی دووەمی 2007  وەک ھەشتەمین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەست بەکاربوو و تا 31 کانوونی یەکەمی 2016 لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت، 1 کانوونی دووەمی 2017 ئەنتۆنیۆ گوتێرێز وەک نۆیەمین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەست بەکار دەبێت.