زیاتر لە 5 ھەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان دادەمەزرێندرێن

K24 - ھەولێر

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی حکوومەتی عێراق بڵاویکردەوە، زیاتر لە 5 ھەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان دادەمەزرێنن.

لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی عێراق ئاشكرای كرد، ساڵی داھاتوو دەست دەکەین بەوەرگرتنی مامەڵەی 5 ھەزار و 246 قوتابی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان، لە نێویاندا 156 دەرچوو ھی ئەمساڵن و 706 یان لەپلە یەکەمەکانن و ھەروەھا 955 قوتابیش بڕوانامەی باڵایان ھەیە ئەوانی دیکەش دەرچووی بەکالۆریۆس و دبلۆمن.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "دەرفەتمان بەھەموو لایەک رەخساندووە ، لەوانە ژمارەیەکیان ھەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی و ھەندێکیشیان پێشتر بەگرێبەست لە وەزارەتەکانمان دەستبەکاربوونەو دوای سەری ساڵیش ئەو داواکارییانە وەردەگرین کەبۆ مەبەستی دامەزراند پێشکەش دەکرێت".