بارسێلۆنا گۆڵپارێزه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا
یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی دوور كه‌وتنه‌وه‌ی گۆڵپارێز‌ه هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی به هۆی پێكانه‌وه راگه‌یاند، جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه له قاچی چه‌پی تووشی پێكان بووه.
بارسێلۆنای ئیسپانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، یاسپه‌ر سیلیسنی گۆڵپارێزی نێوده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندی و یانه‌كه‌یان به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له قاچی چه‌پی تووشی بووه، بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ڵێت: سیلیسنی گۆڵپارێزی تیپی یه‌كه‌میان پێكانێكی له قاچی چه‌پی هه‌یه و پزیشكانیش ده‌ڵێن ئه‌و گۆڵپارێز‌ه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو هه‌فته‌ی پێویسته بۆ چاكبوونه‌وه.
سیلیسنی 27 ساڵان، له‌م وه‌رزه له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تیه‌كان ته‌نیا 4 یاریی ئه‌نجامداوه و له ته‌واوی یارییه‌كانی دیكه له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ شوێنگره‌وه‌ی شتیگن بووه.
پێشبینی ده‌كرێت سیلیسن نه‌توانێت له یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیك بلباو له 11 كانوونی دووه‌می داهاتوو له جامی شا ئاماده‌بێت.