گاگۆ له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌ورووپا نزیك ده‌بێته‌وه
به گوێره‌ی میدیایه‌كی ئارجێنتینا یانه‌ی ئه‌یسی میلان چووه‌ته نێو گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزی ئارجێنتینی له‌پێناو واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ فێرناندۆ گاگۆ له گواستنه‌وه‌كانی زستانه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 1 كانوونی دووه‌می 2017، رۆژنامه‌ی Oleـی ئارجێنتینی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی میلان دوای ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی بادیلی شكستیان هێنا، ئه‌مجاره هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی گاگۆ چڕكردۆته‌وه.
سه‌رچاوه ناسراوه‌كه‌ی ئارجێنتینا ده‌شڵێت: رۆسۆنێری ده‌یه‌وێت سه‌رله‌نوێ ئه‌و یاریزانه بگه‌ڕێنێتێه‌وه سێریا ئه‌ی، كه پێشتر گاگۆ بۆ ماوه‌یه‌ك یاریی بۆ رۆما كردووه.
فێرناندۆ گاگۆی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له نێوان ساڵانی 2007 تا 2012 یاری بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه، دواتر بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك به‌شێوه‌ی خواستن روویكرده یانه‌ی رۆما، پاشان یانه‌ی ڤالێنسیای تاقیكردنه‌وه، ماوه‌ی 3 وه‌رزه له ئه‌وروپا نه‌ماوه بۆ یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزی پێشووی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.