كوردانی فەیلی چاوەڕێی دۆزینەوەی رووفاتی كەسوكاریان دەكەن
K24 - بەغدا
دوای چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك له شاڵاوی ده‌ركردن و كوشتنی كوردانی فه‌یلی له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس، دواجار له ناوەندی شاری به‌غدا مه‌رزاگه‌یه‌ك بۆ قوربانی و بێسه‌روشوێن بووه‌كانی كوردانی فه‌یلی كرایه‌وه كه به گوێره‌ی ئاماره‌كان نزیكه‌ی 20 هه‌زار شه‌هیدی بێسەروشوێنكراویان هه‌یه و كه‌سوكاری قوربانییه‌كانیش داوای له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن هه‌وڵی جیددی بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی رووفاتی قوربانییه‌كانیان.
سەعدیە موراد ئافرەتێكی کوردی فەیلی تەمەن 80 ساڵەیە و پیاوەکەی لەگەڵ کورێک و شەش کەسی دیکەی لەخزم خانەوادەکەی بەر شاڵاوی کوشتنی کوردانی فەیلی كەوتووە و شەھیدبوونە کە لەلایەن رژێمی پێشووی بەعس ئەنجامدرا، ئەو ئافرەتە رۆژانە دێتە ئەم مەزارگەیەو گریان وخەمەکانی لەوێ دەردەبڕێت.
لەساڵانی 1970 بۆساڵی 1980 رژێمی بەعسی روخاو ھەڵمەتی دەرکردن وقڕکردنی کوردانی فەیلی دا لەناوشاری بەغداو بەوھۆیەشەوە زیاتر لە22ھەزارکەس شەھیدکران و تائێستاش ھیچ ئاسەوار وگۆڕێکیان دیارنییە.