بەغدا لەبارەی ئه‌نفلۆنزای باڵنده لە كوردستان دڵنیایی دەدات
- K24 ھەولێر
پاش پشكینیی وردی تاقیگه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی هێلكه له‌لایان وه‌زارەتی كشتوكاڵی عێراقه‌وه ده‌ركه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان هیچ نه‌خۆشییه‌كی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بوونی نیه.
به‌ڕێوبه‌ری ڤێته‌رنه‌ری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم به كوردستان24 راگه‌یاند: "ئه‌و لیژنه‌یه بۆماوه‌ی سێ رۆژ له‌چه‌ندین كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری نموونه‌یان وه‌ر گرتوه‌و دواجار ده‌ركه‌وتووه هیچ نه‌خۆشیه‌ك له‌و كێڵگانه بوونی نیه.
دكتۆر جەمال شوكر به‌رێوه‌به‌ری ڤێرته‌رنه‌ری له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بە كوردستان24 گوت: "پێشتر لە بەغدا باس لەوەكرابوو گوایە لە ھەرێمی كوردستان ئەنفلۆنزای باڵندە ھەیە و ئێمە پەردەپۆشمان كردووە، ئێمەش بە وەزیری كشتوكاڵی بەغدامان گوت لیژنەكیان بێت و نموونە لە پەلەوەرەكانی كوردستان وەربگرێت، ھاتن و نموونەیان لە 8 كێڵگەی پەلەوەری بەرھەمھێنانی پەلەوەر وەرگرت".
گوتیشی: "دوای ئەوەی لە تاقیگەكانی بەغدا پشكنینیان بۆ كرد، ئەنجامەكەیان بۆ رەوانە كردینەوە، دەركەوت كە ھیچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندە لە ھەرێمی كوردستان نییە".
دكتۆر جەمال شوكر به‌رێوه‌به‌ری ڤێرته‌رنه‌ری له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ھەرێمی كوردستان
ئه‌وه له‌كاتێكدایه پێشووتر وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی رایگه‌یاندبوو هه‌رێم كه‌لوپه‌لی ساخته‌و په‌له‌وری نه‌خۆش هه‌نارده‌ی پارێزگاكانی عێراق ده‌كات.