"لێدوان له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان قه‌ده‌غه‌كرا"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ئاشكرایكرد" حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر، هه‌موو جۆره لێدوانێكی له‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه مه‌یدانیانه‌ی عێراق قه‌ده‌غه كردووه، كه له پۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا به‌شدارن و دژی چه‌كدارانی داعش له جه‌نگدان".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه"عه‌بادی دوێنێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نوسراوێكی فه‌رمی ناردووه و له‌و نوسراوه‌دا بڕیاریداوه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان تا 72 كاتژمێر نابێت هیچ لێدوانێك له‌باره‌ی ره‌وشی شه‌ڕ له موسڵ به میدیاكان بده‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه عه‌بادی له‌و نوسراوه‌دا هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و باش به‌رێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه".
له 17/10/2016 وه به به‌شداری 100 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌ستیپێكردووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات و تا ئێستا چه‌ند شارۆچكه و شاره‌دێ و 40 گه‌ڕه‌كی شاری موسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رزگار كراوون و ئێستا موسڵ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆدراوه.