وێنه‌ی ئه‌نجامده‌ره‌ی هێرشی سه‌ر یانه شه‌وانه‌كه‌ی توركیا بڵاوده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كاتژمیر 1:00 شه‌و به كاتی ئیستانبوڵ بكوژه‌كه به ئۆتۆمبێلێكی ته‌كسی له جۆری(رینۆ لۆگان) هاتووه‌ته ناوچه‌ی ئۆرتاكۆی،كه له ته‌كسییه‌كه هاتووه‌ته خواره‌وه جل و به‌رگی بابانوئیلی له‌به‌ردا بووه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی تاكسییه‌كه ده‌ستبه‌جێ پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن و راده‌ستی ده‌زگای ئه‌منییه‌تی توركیای ده‌كه‌ن و ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیپێكردووه".
له كاتژمێر 1:20 خوله‌ك بكوژه‌كه چووه‌ته ناو یانه شه‌وانه‌كه‌وه،ئه‌و یانه‌یه زۆر به ناوبانگه و ئه‌و كاته 500 تا 600 كه‌سی تێدا بووه و به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێوه ئاهه‌نگیانگێراوه،جگه له هاووڵاتیانی توركی، خه‌ڵكی بیانیشی تێدا بووه،له‌و كاته‌دا ته‌قه له ئاماده‌بووانی ناو یانه‌كه ده‌كات و 39 كه‌س ده‌كوژێت و 65 كه‌سی دیكه‌ش بریندار ده‌كات،16 له كوژراوه‌كان بیانین،بكوژه‌كه به چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی كردووه و یه‌كه‌مجار پاسه‌وانی یانه‌كه‌ی كوشتووه كه له به‌رده‌م ده‌رگای یانه‌كه‌دا وه‌ستاوه".
له‌و كاته‌دا هاوار و ناڵه‌ی برینداران و خه‌ڵكانی ناو یانه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه و خه‌ڵكانێكی ناچار كردووه خۆیان فرێبده‌نه ناو ده‌ریاوه.
وێنه‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشی سه‌ر یانه‌س شه‌وانه‌ی رینا له ئیستانبوڵ
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و به‌رپرسانی باڵای توركیا تا ئێستا بكوژه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام وێنه‌ی كه‌سێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و قه‌سابخانه‌یه خۆی ده‌گۆڕێت و جل و به‌رگی بابانوئێل فرێده‌دات و به ناو قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری ناوچه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه و هه‌ڵاتووه".
په‌یامنێری كه‌ناڵی CNN TURK رایگه‌یاندووه" دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه بكوژه‌كه خۆی گه‌یاندووه‌ته حه‌مامێك و ده‌رگاكه‌ی له‌سه‌ر خۆی داخستووه".
ده‌نگوباسی ئه‌وه‌ش له ئارادایه، به‌هۆی ناوداری ئه‌و یانه‌یه‌وه كه‌سانێكی ناوداری توركی له كاتی رووداوه‌كه‌دا له‌و یانه‌یه‌دا بووبن،به‌هۆی ته‌قه‌كانه‌وه به‌ركه‌وتبن، به‌ڵام تا ئێستا ناوه‌كانیان رانه‌گه‌یه‌نراوه".
شاره‌زایه‌كی ئه‌منی به ناوی(عه‌بدوڵڵا ئاغار) گوتوویه‌تی" هێرشبه‌ره‌كه به زمانی عه‌ره‌بی قسه‌یكردووه و كه‌سێكی دیكه‌ش له‌و كرده‌وه‌یه‌دا هاوكاریكردووه و له‌گه‌ڵیدا بووه".
له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی نوێی 2017 چه‌كدارێك به جل و به‌رگی بابانوئێله‌وه هێرشیكرده سه‌ر یانه‌ی شه‌وانه‌ی "رینا"ی به ناوبانگ له شاری ئیستانبوڵ و پاش ئه‌وه‌ی توانیبووی بگاته ناو ئه‌و هۆڵه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌س ئاهه‌نگیان تێدا ده‌گێڕا،ته‌قه‌ی له ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه كرد و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی 40 كه‌سی كوشت و 65 كه‌سی دیكه‌شی برینداركرد.
ئه‌و یانه شه‌وانه‌یه ده‌كه‌وێته كه‌ناری پردی بۆسفۆر و خه‌ڵكهكه‌ش به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێوه له‌و یانه‌یه كۆببونه‌وه.