یاریزانێك له‌ناو یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئیستانبوڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی رزگار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
یاریزانێكی توركیا خۆی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شه‌وێكی دژواریان له‌و یانه شه‌وانه‌یه به‌سه‌ربرد كه له شاری ئیستانبوڵ هێرشیكرایه سه‌ری و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 40 كه‌س كوژران،له‌و كاته‌ی تازه پێشوازییان له ساڵی نوێێ 2017 كردبوو.
سه‌فا بویداش یاریزانی تیپی بیلاربی سپۆری توركی به كه‌ناڵی CNN TURK گوتووه" ئه‌و كه‌سانه‌ی له یانه‌كه‌دا بوون بینویه‌تی چۆن هه‌وڵی راكردنیانداوه تا له گوللـه‌ی هێرشبه‌ره‌كه خۆیان رزگاربكه‌ن، ژماره‌یه‌كیان له هۆشی خۆیان چوون و ئاگایان له خۆیان نه‌ماوه، بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌شی هه‌روابووه، ئاگای له خۆی نه‌ماوه،به‌ڵام ئه‌و داویه‌تی به‌سه‌ر شانی‌دا و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی یانه‌كه رایكردووه".
سه‌فا بویداش یاریزانی یانه‌ی بیلاربی سپۆری توركی
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" سه‌ره‌تا ئاماده‌بووانی یانه‌كه نه‌یانده‌توانی رابكه‌ن،تا ئه‌و كاته‌ی پۆلیس هاتووه و خه‌ڵكه‌كه‌ی له یانه‌كه بردووه‌ته ده‌ره‌وه و دواتر پرسیاریان له‌و شایه‌تحاڵانه كردووه كه ئاگایان له خۆیان بووه و برینه‌كانیان سووك بووه".
له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی نوێی 2017 چه‌كدارێك به جلوبه‌رگی بابانوئێله‌وه هێرشیكرده سه‌ر یانه‌ی شه‌وانه‌ی "رینا"ی به ناوبانگ له شاری ئیستانبوڵ و پاش ئه‌وه‌ی توانیبووی بگاته ناو ئه‌و هۆڵه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌س ئاهه‌نگیان تێدا ده‌گێڕا،ته‌قه‌ی له ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه كرد و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی 40 كه‌سی كوشت و 65 كه‌سی دیكه‌شی برینداركرد.
ئه‌و یانه شه‌وانه‌یه ده‌كه‌وێته كه‌ناری پردی بۆسفۆر و خه‌ڵكهكه‌ش به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێوه له‌و یانه‌یه كۆببونه‌وه.