خاوه‌نى يانه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ: ئه‌مريكا ئاگادارى كردبووينه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
خاوه‌نى ئه‌و يانه شه‌وانه‌ى كه شه‌وى رابردوو، هێرشيكرايه سه‌ر رايگه‌ياند، ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا ئاگادارى كردبووينه‌وه رێككارى ئه‌منى توند بگرينه به‌ر.
محه‌ممه‌د كوچ ئه‌رسه‌لان، خاوه‌نى يانه‌كه، گوتى: هه‌واڵگرى ئه‌مريكا پێى وتين له نێوان كاتژمێر 7 تا 10دا پێويسته رێككاره ئه‌منييه‌كان به ئاراسته‌ى ده‌ريا توند بكه‌ن.
گوتيشى: "ئه‌و بێ شه‌ره‌فه به كڵاشينكۆفه‌وه هاتووه‌ته ژووره‌وه".
شه‌وى رابردوو، چه‌كدارێك هێرشيكرده سه‌ر يانه‌يه‌كى رابواردنى شه‌وانه له ئه‌سته‌نبوڵ كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى ئورتاكواى كه‌نارى دوورگه‌ى بۆسفۆر و ته‌قه‌ى له ئاماده‌بوانى ناو يانه‌كه كرد و به‌و هۆيه‌وه ده‌يان كه‌س كوژران و بريندار بوون.