سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ندی كاپتنی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق دوای زیاتر له 10 ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له چاوی میدیاكان له نێو ستودیۆی كوردستان24 بێده‌نگی شكاند و پلانه‌كانی داهاتووشی ئاشكرا كرد.
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند له به‌رسیڤێكی كوردستان24ـدا له باره‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له چاوی میدیاكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به دڵشكاوی كوردستانی به‌ره‌و ئه‌ورووپا جێهێشتووه، ده‌شڵێت: نایشارمه‌وه هه‌موو نیگه‌رانی و ناره‌حه‌تییه‌كان په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێره‌وه هه‌بوو، كه وه‌ك پێویست نرخیان نه‌زانم.
ئه‌و زیاتر گوتی: من ئێستا رابردووم له بیركردووه نامه‌وێت جارێكی دیكه گله‌یی له هیچ لایه‌نێك بكه‌م، ته‌نیا ده‌مه‌وێت سووپاسی هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر بكه‌م كه ئه‌وان هه‌میشه هانی سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ندیان داوه و پشتگیریان كردووه.
ئه‌و یاریزانه كه پێشتر له یانه‌ی زاخۆش یاری ركدووه جه‌خت له‌وه كرده‌وه كه له ناوه‌راستی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی سویدی كۆتایی دێت، ده‌شڵێت: ره‌نگه ژیانێكی نوێ دوور له یاریزانی ده‌ستپێبكه‌م.
سیامه‌ند گوتیشی: له یاریكردن دوور ده‌كه‌ومه‌وه، به‌ڵام له وه‌رزش و یاریگه‌كان دانابڕێم، كاركردنم وه‌ك راهێنه‌ر ئامانجی سه‌ره‌كی داهاتوومه، ده‌شڵێت: حه‌ز ده‌كه‌م له كوردستان خزمه‌ت بكه‌م، به‌ڵام زه‌حمه‌ته به‌م بارودۆخه‌ی ئێستای یانه‌كانی كوردستانیش رازیبم.
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ندی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی ئاسۆ، هه‌ولێر و زاخۆ كردووه، به‌شداریی له مۆندیالی لاوان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه و خاوه‌نی یه‌كێك له جوانترین گۆڵه مێژووییه‌كانی عێراقه له مۆندیالی لاوان.