سەربازێكی بەریتانی لە عێراق گیانی لەدەستدا

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لێكۆڵێنەوە لە ھۆكاری گیان لە دەستدانی دەكات

K24 – ھەولێر

سەربازێكی بەریتانی لە باكووری شاری بەغدا گیانی لە دەستدا، وەزارەتی بەرگری بەریتانیاش لە لێكۆڵینەوە بەردەوامە بۆ ئاشكرا كردنی ھۆكاری گیان لە دەستدانی سەربازەكە.

چەند میدیایەكی جیھانی و عێراقی بڵاویان كردەوە، سەربازێكی ھێزەكانی بەریتانیا لە باكووری بەغدا گیانی لە دەستداوە، بەگوێرەی زانیارییەكانی بی بی سی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاندووە كە سەربازەكە لەكاتی رووبەڕووبونەوە و شەڕ گیانی لە دەست نەداوە، لە ئێستادا بەردەوامن لە لێكۆڵینەوە بۆ ئەوەی ھۆكاری گیان لە دەستدانی سەربازەكەیان.

بەریتانیا یەكێكە لە وڵاتەكانی ئەندام لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی داعش، لە ئێستادا 500 سەربازی لە عێراق و ھەرێمی كوردستانە و مەشق و راھێنان بە ھێزە عێراقییەكان و پێشمەرگە دەكەن.