سەرۆك وەزیرانی توركیا دێتە ھەولێر

لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان و عێراق رەوشی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن

K24 - ھەولێر

بڕیارە بیناڵی یڵدرم لە چەند رۆژی داھاتوودا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، سەرۆک وەزیرانی تورکیا رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو سەردانی شاری بەغدا دەكات و لەگەڵ ھاوتا عێراقییەکەی حەیدەر عەبادی کۆدەبێتەوە و پاشان بۆ رۆژی دواتر سەردانی شاری ھەولێر دەكات و زنجیرەیەك کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات.

ھەر لەبارەی سەردانەکەی یڵدرم بۆ ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد بڕیارە لەم ھەفتەیە سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەردانی عێراق بکات و لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.