گرتە ڤیدیۆیەکی نوێی ھێرشکەرەکەی ئیستانبوڵ بڵاودەكرێتەوە

لە ناوەڕاستی ئیستانبوڵ دەسوڕێتەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە گرتە ڤیدیۆیەکی نوێدا، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، ھێرشکەرەکەی سەر یانەیەكی شەوانەی ئیستانبوڵ لە ناوەڕاستی شارەکە دەردەکەوێت.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ھێرشکەرەکەی شەوی سەری ساڵ ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە، کە بەنێو شەقامی تەقسیم لە نێوجەرگەی ئیستانبوڵ دەسووڕێتەوە.

بە گوێرەی دوایین زانیاری تا ئێستا ھێرشکەرەکە دەستگیرنەکراوە.

شەوی سەری ساڵ كەسێك بە تەقەكردن ھێرشی كردە سەر یانەیەكی شەوانە لە ئیستانبوڵ، لە ئەنجامدا 39 كەس كوژران و 65 كەسی دیكەش برینداربوون.