له يانه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ.. ورده‌كارى كوژران و برينداربوونى 104 كه‌س له 7 خوله‌كدا
K24 – هه‌ولێر:
هێشتا پرسيارى وه‌ڵام نه‌دراوه له باره‌ى په‌لاماره‌كه‌ى سه‌ر يانه‌يه‌كى رابواردنى شه‌وانه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ هه‌ن، گرنگترينيان ئه‌و پرسياره‌يه، چۆن كه‌سێك توانى ته‌نيا له ماوه‌ى 7 خوله‌كدا 39 كه‌س بكوژێت و له‌گه‌ڵ يه‌كه‌م ته‌قه‌يدا ئه‌وانى ديكه چۆن ئاگادار نه‌بوونه‌وه؟
شه‌وى سه‌رى ساڵ، له ئه‌سته‌نبوڵ، چه‌كدارێك به چه‌كى كڵاشينكۆف هێرشيكرده سه‌ر يانه‌يه‌كى رابوارى شه‌وانه و جگه له كوشتنى 39 كه‌س، زياتر له 60 كه‌سى ديكه‌ى بريندار كرد، كه له كوژراوه‌كان 3يان كوردى هه‌رێمى كوردستان بوون.
رۆژنامه‌ى حوڕييه‌ت بڵاويكردووه‌ته‌وه، عه‌بدوڵڵا جان ساراچ، به‌رپرسى تيپى مۆسيقاى ئاهه‌نگه‌كه بووه (دى جه‌ى)، ده‌ڵێت: كاتێك يه‌كه‌م ته‌قه كرا، وچانێك درا و دووباره ده‌ستمان پێكرده‌وه، وامان زانى رووداوێكى ئاساييه و بۆ خۆشى ئه‌و ته‌قه‌يه كراوه.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌يرى براده‌ره‌كه‌م كرد و گوتم ته‌واوى بكه‌ين، وه‌ك ئه‌وه‌ى هيچ رووى نه‌دابێت. به‌ڵام كاتێك ته‌قه له ژوور كرا، بينيم براده‌ره‌كه‌م، دى جه‌يه‌كه‌ى راكێشا و ده‌ستى خسته سه‌ر ده‌مى و له ژێر سه‌كۆى دى جه‌يه‌كه خۆى حه‌شار دا.
عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: بكوژه‌كه يه‌ك كه‌س بوو، ده‌نگى پێى و هه‌ناسه‌بڕكێى ده‌هاتن جارێكى ديكه ده‌ستڕێژى كرد، چوار جار مه‌خزه‌نى فيشه‌كى گۆڕى. سه‌يرى هاوڕێكه‌م كرد و گوتم خوايه، ئه‌مه كۆتاييمانه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بكوژه‌كه 3 جار هاوارى كرد، ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكرد، دواى تێپه‌ڕينى پێنج شه‌ش خوله‌ك گوێمان له ده‌نگى پۆليس بوو، داوايان ده‌كرد، خۆى راده‌ست بكات. پاشان 3 فيشه‌كى ديكه‌ى ته‌قاند، براده‌ره‌كه‌م وتى: ئه‌مه ته‌واو نه‌بووه و ئێمه لێره ده‌مرين.
پازده خوله‌كى ديكه تێپه‌ڕ ده‌بێت، پۆليس دێنه شوێنى رووداوه‌كه و خه‌ڵك هاوارى يارمه‌تى ده‌كات و عه‌بدوڵڵاو هاوڕێكه‌ى سه‌رده‌ردێنن و مه‌ترسييان له‌سه‌ر نامێنێت.
عه‌بدوڵڵا ماوه‌ى زياتر له 8 ساڵه له‌و يانه‌يه كار ده‌كات. هه‌موو كه‌سێك به سێ خاڵى پشكنيندا ره‌تبووه و ئه‌و ده‌ڵێت: جێى سه‌رسوڕمانه زياتر له 400 كامێرا هه‌ن و تا ئێستا نه‌توانراوه وێنه‌يه‌كى روونى بكوژه‌كه ده‌ستكه‌وێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ناتوانم تێبگه‌م له‌وه‌ى بكوژه‌كه چۆن توانى بێته ژووره‌وه و چۆن به‌و ئاسانييه رابكات، كه‌سيش نه‌توانێت بيگرێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى 15 پۆليس له شوێنه‌كه بوون.
ئه‌و گه‌نجه، گوتيشى: دواى رووداوه‌كه ئيدى ناتوانم به ئاسووده‌يى بخه‌وم، بيريش له‌وه ناكه‌مه‌وه بچمه‌وه سه‌ر هه‌مان كار.
سه‌رچاوه: هافينگتۆن پۆست.