بزانه مارك زوكه‌ربێرگ باوه‌ڕی به چ ئایینێك هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرێنه‌ری به‌شدار له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری تۆڕه‌كه،وازی له بێ باوه‌ڕی خۆی به ئایینه‌كان هێناوه و ئیستا ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه"ئایینه‌كان زۆر گرنگن"
زوكه‌ربێرگ پێشتر له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی وه‌ك بێ باوه‌ڕ ناساندبوو،به‌ڵام ئیستا هه‌ڵوێستی گۆڕیوه و جیاواز له بڵاوكراوه‌كانی پێشووی قسه ده‌كات.
رۆژی 25/12/2016 هیوای جه‌ژنیكی پیرۆز و جه‌ژنی هانوكای دڵخۆشی بۆ هه‌مووان خواستبوو،ته‌نانه‌ت به ناوی (پرێسیلا)ی هاوسه‌ری و ماكسی كوڕی و بییستی كه ناوی سه‌گه‌كه‌یه‌تی پیرۆزبایی كردووه و پیرۆزباییه‌كه‌ی له ژێر ناوی "ئاهه‌نگگێڕان بۆ كریسمس" نوسیووه".
له‌و كاته‌دا یه‌كێك كۆمێنتی بۆ مارك نوسیووه و پرسیوویه‌تی"ئه‌ی تۆ بێ باوه‌ر نیت؟".
له‌وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی"نه‌خێر،وه‌ك یه‌هودییه‌ك پێگه‌یشتم،دواتر به قۆناغی پرسیاركردندا تێپه‌ڕیم،به‌ڵام ئێستا باوه‌رموایه ئایین زۆر گرنگه،بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌ك له باره‌ی باوه‌ڕی خۆی باس بكات".
هاوینی رابردوو زوكه‌ربێرگ و هاوژینه‌كه‌ی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكانیشیان بینیووه،ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی گه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیایی په‌یوه‌ندی بۆ هه‌ژارانی جیهان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كردووه،مارك ده‌ڵێت به هاوسۆزی و پاپا كاریگه‌ر بووم".
ئه‌و كاته مارك له په‌یجه‌كه‌یه‌وه نووسی"پێمانگووت چه‌نده به په‌یامه پڕ سۆزه مرۆییه‌كانی سه‌رسامین و چۆن رێگه‌یه‌كی نوێی بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی نێوان ئیماندارانی ئایینه‌كانی جیهان دۆزیوه‌ته‌وه،ئه‌و دیداره له بیر ناكه‌م،مرۆڤ ده‌توانێت هه‌ست به سۆز و خۆشه‌ویستی ئه‌و و بایه‌خدانه قوڵه‌كانی بۆ هاوكاری خه‌ڵكی بكات".
ساڵی 2015 چووه‌ته چین،ئه‌و كاته زوكه‌ربێرگ چووه‌ته په‌رستگایه‌كی گه‌وره‌ی شاری چی‌یان،له فه‌یسبووكه‌كه‌ی نوسیبووی"بۆ ئاشتی و ته‌ندروستی خه‌ڵكی جیهان و خیزانه‌كه‌م نوێژمكرد".
وینه‌یه‌كی خۆیشی بڵاوكردبووه‌وه كه به‌رامبه‌ر په‌رستگا بوزییه به ناوبانگه‌كه خۆی نوشتاندووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها نوسیبووی"پرێسیلا بوزییه،داوای له من كرد له جیگه‌ی ئه‌و نوێژ بكه‌م،بوزییه‌ت ئایین و فه‌لسه‌فه‌یه،به تیپه‌ربوونی كات زۆر‌فیربووم،هیوادارم زیاتر له تێگه‌یشتنه قوڵه‌كانی فیربم