"ئه‌مریكا له نێوان كورد و توركیادا گیرده‌خوات"
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند" هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌یه هاوكاری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا له سووریا بكات".
له‌و باره‌یه‌وه كۆلۆنێل جۆن دۆریان رایگه‌یاند" ناتوانم ورده‌كارییه‌كان ده‌رباره‌ی جۆری ئه‌و پاڵپشتییه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ توركیای ده‌ربڕیووه ئاشكرا بكه‌م،ئه‌و گفتوگۆیانه به‌رده‌وامه و توركه‌كان ده‌زانن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت چۆن هاوكارییان بكات".
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه سوپای توركیا شانبه‌شانی ئه‌و چه‌كداره ئۆپۆزیسیۆنانه‌ی سووریا كه ئه‌نقه‌ره پاڵپشتییان ده‌كات،له شاره‌دێی(الباب)له باكوری سووریا له شه‌ڕێكی قورسدان،بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه ده‌ربكه‌ن و زه‌ره‌ر و زێنێكی زۆریشیان به‌ركه‌وتووه.
سه‌ره‌ڕای داواكاری به‌رده‌وامی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا،به‌ڵام هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی پاڵپشتییه‌كی ئه‌وتۆی سوپای توركیای نه‌كردووه".
هه‌فته‌ی رابردوو فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له نزیك شاره‌دێی (الباب) نمایشێكی هێز نیشاندانیان ئه‌نجامدا،ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داواكاری سوپای توركیا بوو،به‌ڵام هیچ بۆردوومانێكیان نه‌كرد.
تا ئێستا نه ئه‌مریكا و نه توركیا ئه‌وه‌یان روون نه‌كردووه‌ته‌وه بۆچی هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی له سووریا پاڵپشتی سوپای توركیا ناكه‌ن".
شه‌رڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات
به‌ڵام ئه‌و زانیارییه دزه‌پیكراوانه‌ی له لایه‌ن به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كانه‌وه ده‌خرێنه‌ڕوو،پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌مریكا ده‌رده‌خات له پاڵپشتیكردنی ئه‌نقه‌ره له شه‌ری ناوچه‌ی باب، نه‌وه‌كو توركیا "هێزه‌كانی سوریای دیموكرات" كه هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كی كوردی-عه‌ره‌بییه و واشنتۆن له شه‌ڕی داعشدا وه‌ك هاوپه‌یمانی خۆی ته‌ماشایان ده‌كات و زۆر چالاكن له سووریا بكاته ئامانج،چونكه ئه‌و هێزانه ئیستا له ده‌وروبه‌ری شاری ره‌ققه‌ی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی چه‌كدارانی داعش له باكوری سوریا له جه‌نگدان.
به‌ڵام توركیا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) كه هێزی بنه‌ره‌تی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته، به به‌شێك یان هاوپه‌یمانی پارتی كرێكارانی كوردستان ته‌ماشا ده‌كات و ئه‌وانیش له چاوی توركیادا وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن به "تیرۆریست" ده‌بینرێن".
بۆیه له‌وانه‌یه واشنتۆن له هه‌ڵوێستێكی ناخۆشدابێت،چونكه توركیاش هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئه‌مریكایه له هاوپه‌یمانێتی نیوده‌وڵه‌تی دژی داعش و بنكه‌ی ئینجه‌رلیك له ناو خاكی باشوری ئه‌و وڵاته خراوه‌ته ژێر كۆنترۆڵی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و له وێوه بۆردوومانی چه‌كدارانی داعش ده‌كات.
هه‌ر بۆیه جۆن دۆریان ده‌ڵێت" بنكه‌ی ئینجه‌رلیك له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هێنده گرنگه به هیچ نرخێك ناپێورێت"
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" به‌هۆی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانیانه‌ی له‌و بنكه‌یه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، بووه‌ته هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی زیاتر بۆ هه‌موو جیهان".