بڕیارێكی نوێ لەبارەی سەفەری حاجیانی كوردستان دەدرێت

سعودیە بڕیارەكەیدا وەزارەتی ئەوقاف وەك مژدەیەك بۆ ھاووڵاتیان رایدەگەیەنێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە بە زیادكردنی ژمارەی ئەو كەسانەی سەردانی سعودیە دەكەن بە مەبەستی جێبەجێكردنی فەریزەی حەج.

بە پێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی ئەوقاف: "دوای ئەوەی بەھۆی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی کەعبەی پیرۆز، وڵاتی عەرەبستانی سعودیە ژمارەی حاجییانی بەگشتی لە ھەموو وڵاتان کەمکردبووەوە لەم ژمارەیەش ھەرێمی کوردستان رێژەی 20% ئەم کەمکردنەوەیەی بەرکەوتبوو".

وەزارەتی ئەوقاف ئاشكرای دەكات: "لەم بارەیەوە لایەنە پەیوەندیدارەكانی سعو‌دیە کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامداوە و بەئامادەبوونی وەزیری حەجی ئەو وڵاتە و  قاسم رەسوڵ بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان، لەم كۆبوونەوەیەدا بڕیاردراوە كە رێژەی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان بۆ سەفەری حەج وەك پێشتر لێ بكرێتەوە.