رۆژانه زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلار ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان
K24 - ھەولێر
رۆژانه و ته‌نها له بازاڕی دراوی هه‌ولێره‌وه بڕێكی زۆری دراوی قورس به‌تایبه‌تی دۆلار ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، له به‌رامبه‌ردا كه‌لوپه‌لی پێ هاورده ده‌كرێت، ئەو بازرگانانەی مامەڵە بە دراو دەكەن ئه‌وه ده‌خه‌ملێنن كه رۆژانه و ته‌نها له بازاڕی دراوی هه‌ولێر70 تا80 ملیۆن دۆلار ده‌برێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش پێویستی به رێكخستن و چاودێری دارایی هه‌یه، چونكه چوونه ده‌ره‌وه‌ی دراوی قورس زیانی گه‌وره به ئابووری كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.