كەشناسی پێشبینی كەشوھەوا بۆ دوو رۆژ بڵاودەكاتەوە
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، راپۆرتی پێشبینیەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە.
بە گوێرەی راپۆرتەكەی كەشناسی ئاسمانی ئەمڕۆی شارەكانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆك ساماڵ دەبێت و لە ھەندێك كاتدا پەڵە ھەور لە ئاسمان دەبێت، ئاسمانی شاری كەركووكیش تەواو ساماڵ دەبێت".
ھەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ سبەی ئەگەر بارانبارین لە ھەرێمی كوردستان ناكرێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور لە ھەندێك كاتدا.
لە راپۆرتەكەی كەشناسیدا ھاتووە كە پلەكانی گەرما بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت.