يه‌ڵدرم: له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانمان له باشيك رێككه‌وتين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا رايگه‌ياند، به‌غدا و ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كه‌ى توركيا له باشيك رێككه‌وتوون.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم، له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له‌گه‌ڵ حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق ئه‌نجاميدا، رايگه‌ياند، عێراق و توركيا رێككه‌وتن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى سوپاى توركيا له باشيك.
هێزه‌كانى سوپاى توركيا له نزيك باشيكى سه‌ر به مووسڵ سه‌ربازگه‌يه‌كيان دامه‌زراندووه و له ساڵى رابردووه‌وه تێيدا جێ‌گير كراوون.
توركيا پێداگيرى له‌سه‌ر به‌شداريكردن له شه‌ڕى مووسڵ ده‌كرد، به‌ڵام حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى رێگه‌ى نه‌دا توركيا به‌شدارى له‌و شه‌ڕه‌دا بكات.
يه‌ڵدرم گوتيشى: سوپاسى سه‌رۆك وه‌زيران ده‌كه‌م بۆ هه‌ستيارى له باره‌ى پاككردنه‌وه‌ى شنگال له چه‌كدارانى تيرۆريست.
هه‌روه‌ها گوتى: چه‌ند هه‌نگاوێكى پێويست بۆ پاككردنه‌وه‌ى شنگال له تيرۆريستان ئه‌نجام ده‌ده‌ين و ئه‌وه‌ش به هاوكارى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به بوونى سه‌ربازيشيان له ناوچه‌ى باشيك، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا گوتى: بوونمان له باشيك ئاره‌زوومه‌ندانه نه‌بووه، به‌ڵكو پێويستى وايكردووه و رووبه‌رێكى گرنگمان پاككردووه‌ته‌وه له رێكخراوى داعش.