ڤيديۆ.. ناسا 16 وێنه‌ى هه‌ره‌ جوانى جيهانى له‌ 2016 بڵاوكرده‌وه‌

هه‌ريه‌ك له‌ ئيمارات و ميسر چانسى ئه‌وه‌يان به‌ركه‌وتووه‌، وه‌ك دوو وڵاتى جوان له‌ بۆشايى ئاسمانه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوون و وێنه‌كانيان بڵاوكرانه‌وه‌.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسى بۆشايگه‌رى ئاسمانى ئه‌مريكا (ناسا)، 16 وێنه‌ى جيهانى وه‌ك وێنه‌ هه‌ر جوانه‌كانى ساڵى 2016 بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌ك ئه‌وه‌ى ناسا ئاماژه‌ى پێكردووه‌، هه‌ريه‌ك له‌ ئيمارات و ميسر چانسى ئه‌وه‌يان به‌ركه‌وتووه‌، وه‌ك دوو وڵاتى جوان له‌ بۆشايى ئاسمانه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوون و وێنه‌كانيان بڵاوكرانه‌وه‌.

له‌ وێنه‌ى يه‌كه‌مياندا شه‌وانى دوبه‌ى له‌ بۆشايى ئاسمانه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ و وێنه‌ى دووه‌ميش تايبه‌ته‌ به‌ ده‌رياچه‌ى ناسر له‌ باشوورى ميسر كه‌ به‌ ره‌نگى سه‌وز له‌ ناو بياباندا ده‌ركه‌وتووه‌.