مێرمنداڵێكی یه‌په‌گه دایكی خۆی ده‌كوژێت
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 7/1/2017 له شاره‌دێی چل ئاغای رۆژئاوای كوردستان، دایكیك له لایه‌نه كوڕه‌كه‌یه‌وه كه سه‌ر به هیزه‌كانی یه‌په‌گه‌یه، ته‌قه‌ی لێكراوه و له ئه‌نجامدا گیانی له ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاره‌دیی چل ئاغا به په‌یامنێری Yekiti Media راگه‌یاندووه" ئه‌و میرمنداڵه ناوی (ئه‌حمه‌د موعاز حه‌یده‌ر)ه و ته‌مه‌نی 15 ساڵانه، له‌م دواییانه‌دا په‌یوه‌ندی به یه‌كیك له گرووپه‌كانی سه‌ر به پارتی یه‌كێتی دیموكرات PYD كردووه، دوێنێ له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ ماڵه‌كه‌ی، دوو گوللـه‌ی له كڵاشینكۆفه‌كه‌یه‌وه ده‌رچووه و ده‌ستبه‌جێ دایكی كوشتووه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه" ئه‌و میرمنداڵه به‌ر له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سه‌ربازگه‌كانی یه‌په‌گه بكات، قوتابی پۆلی ده‌یه‌می ئاماده‌یی بووه، به‌م دواییانه‌ش په‌یوه‌ندی به بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی (جوانێن شۆڕشگێڕ) سه‌ر به PYD كردووه، پێش هه‌فته‌یه‌كیش به بێ ره‌زامه‌ندی دایك و باوكی، چووه‌ته ریزه‌كانی یه‌په‌گه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه ته‌ئكیدی له‌وه كردووه‌ته‌وه" تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی پشت كوشتنه‌كه دیارنییه، ئایا به‌هۆی ده‌نگه‌ده‌نگ و كێشه‌ی نێوانیان بووه، یان خه‌مساردی و یاریكردن به چه‌كه‌كه‌وه روویداوه".