ئه‌م به‌ڵگه‌یه ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌م یاریزانه ده‌بێته براوه‌ی باشترین یاریزانی 2016
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو به فیفا سبه‌ی دووشه‌ممه له مه‌راسیمێكدا باشترینه‌كانی 2016 خه‌ڵات ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیاش به‌پشتبه‌ستن به چه‌ند زانیارییه‌ك سه‌لماندوویه‌تی كریستیانۆ بۆته براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2016ـی فیفا كه به The Best ناسراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 8 كانوونی دووه‌می 2017، رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه فیفا فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید به ناراسته‌وخۆ ئاگادار كردۆته‌وه كه كریستیانۆ بۆته براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه، به‌مه‌ش هه‌ریه‌ك له گریزمان و مێسی كه ركابه‌ری كریستیانۆن له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه بێهوا ده‌بن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه فیفا داواشی له سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه كه خۆی و كریستیانۆ هاوشان له‌گه‌ڵ (مارسیلۆ، تۆنی كروس، سێرجیۆ رامۆس و لوكا مۆدریچ) گه‌شتی زیورخ بكه‌ن بۆ ئاماده بوون له مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كان.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری 2016 بێبه‌ش ده‌بێت، فێرناندۆ سانتۆسی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال نزیكترین كه‌سه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه، به‌وپێیه‌ی بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژوودا هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالی كرده خاوه‌نی نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا.
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه له شاری زیورخ له سویسرا فیفا له ئاهه‌نگێكدا باشترینه‌كانی 2016 خه‌ڵات بكات، باشترین یاریزانی جیهان بۆ ئاستی پیاو و ئافره‌ت، هاوشان له‌گه‌ڵ باشترین راهێنه‌ری جیهان له هه‌ردوو ره‌گه‌ز، له‌گه‌ڵ باشترین پێكهاته‌ی ساڵ و جوانترین گۆڵی ساڵ ده‌ستنیشان ده‌كات.