له‌میا چیرۆكی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌گێڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به بوێرییه‌وه له قه‌فه‌زی "تۆمه‌تباران" وه‌ستا، له كاتێكدا كه خوێن به لووت و ده‌میدا ده‌هاته خواره‌وه و ته‌واوی له‌شیشی به هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه، شین و مۆر ببۆوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دووه‌مجار هه‌وڵیدابوو له‌به‌رده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش رابكات، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و ئامرازێكی وه‌ك چه‌ك، كێبڵ و به‌ستنه‌وه‌ی ده‌ستی، ئه‌شكه‌نجه‌یان دابوو.
له‌میا حاجی به‌شار، له ماوه‌ی ده‌ستگیركردنیدا له‌ژێر ده‌ستی داعش، دووچاری ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر و لێدان و كاره‌سات بووه‌ته‌وه.
به‌ناو دادوه‌ری "شه‌رعی داعش" سه‌یری ناوچاوی له‌میای كردووه له‌و كاته‌ی كه خوێن به ده‌م و لووتیدا هاتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌میا ته‌نها نه‌بووه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كچی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه و له‌لایه‌ن گرووپێك چه‌كداری سه‌ر به داعش، ده‌ستگیركراون.
له‌میا ئه‌وه‌ی زوو زوو ئه‌وه‌ی به‌بیرده‌هێنایه‌وه، كه به‌ناو "دادوه‌ره‌كه‌ی داعش" پێیگوتوون، یان بیكوژن، یانیش قاچێكی ببڕن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت جارێكی دیكه رابكات.
ئه‌و كچه كورده ئێزدییه، له وه‌ڵامی به‌ناو "دادوه‌ره‌كه‌دا" گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر قاچێكم ببڕن به قاچه‌كه‌ی دیكه راده‌كه‌م" پێمگوتن كه من بێ‌ئومێد نابن، ئه‌وانیش گوتیان له‌سه‌ر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانت به‌رده‌وام ده‌بین ئه‌گه‌ر هه‌وڵی راكردن بده‌ی.
له كۆتاییدا له‌میا خۆی رزگاركردن و توانی قاچی له بڕین بپارێزێت، به‌هۆی به‌رپرسێكی باڵای داعش، كه رایگه‌یاندبوو، وه‌كو كۆیله ده‌یفرۆشێته كه‌سێكی دیكه.
له‌میا یه‌كێك بووه له‌و هه‌زاران كچه كوردی ئێزدییه‌ی دووچاری توندوتیژی و بوونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش كراونه‌ته كۆیله‌ی سێكسی و كڕین و فرۆشتنییان پێوه‌ده‌كرێت و وه‌ك ئاژه‌ڵ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
سه‌رتای تراژیدیا
ئێستا له‌میا ئازاده، له كاتی راكردنی و به‌جێهێشتنی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، چیرۆكێكی دیكه‌ی تراژیدییه بۆ ئه‌و، چونكه له كاتی راكردن بۆمبێكی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی شێواندنی ده‌موچاوی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا برینی قووڵی كردووه‌ته ده‌روونی ئه‌و كچه.
رۆژنامه‌وان و په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، IAN BIRRELL، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا كردووه و باس له‌وه ده‌كات، چیرۆكی ژیانی له‌میا له‌و دوو ساڵه‌دا، یه‌ك پارچه مۆته‌كه و تراژیدیایه.
له‌میا له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی ئه‌ڵمانیا، سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه بۆ ئه‌و رۆژنامه‌وانه ده‌گێڕێته‌وه: "سه‌ره‌تا گوێم له ده‌نگی گوللـه‌بوو، كه چه‌كدارانی داعش بوون، باوك و براكانمییان كوشت، دواتریش چه‌ند چه‌كدارێك هاتن منیان برد و ماوه‌ی دوو ساڵ له‌لای خۆیان ده‌ستبه‌رییان كردم، له‌و ماوه‌یه‌شدا، دووچاری لێدان و ئه‌شكه‌نجه بووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پیاوی به ته‌مه‌ن، ده‌ستدرێژی سێكسیم كراوه‌ته‌سه‌ر".
له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له نێوان سنووره‌كانی سووریا و عێراق، له‌میا به‌چاوی خۆی بینیویه‌تی، چۆن چه‌كدارانی داعش، كڕین و فرۆشتن به منداڵان ده‌كه‌ن و ده‌ستدرێژی سێكسییان ده‌كه‌نه سه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناچارییان ده‌كه‌ن بۆ درووستكردنی بۆمب و مادده ته‌قه‌مه‌نییه‌كان هاوكارییان بكه‌ن.
ئه‌و كچه خراوه‌ته ژوورێك و زیاتر له چل پیاو هه‌وڵیانداوه ده‌ستدرێژی سێكسی بكه‌نه‌سه‌ر و ده‌ڵێت: "ئه‌وان وه‌ك دێ‌و وابوون، به‌ڵام من هه‌ر به به‌هێزی مامه‌وه و به‌ره‌نگاری ئه‌و ئاسته‌نگانه بوومه‌وه كه چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه به‌سه‌ریاندا سه‌پاندبووم".
له‌میا مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، له‌گه‌ڵ نادیه مورادی هاوڕێی، خه‌ڵاتی ساخارۆڤی پێ به‌خشرا، كه تایبه‌تی له ئازادی هزر.
له‌میا چیرۆكی ئه‌شكه‌نجه‌دانی بۆ رۆژنامه‌وانی به‌ریتانییه‌كه ده‌گێڕێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌میا و نادیه، ئایینه‌كه‌یان جیابووه، بۆیه چه‌كدارانی داعش به "كافر و بێباوه‌ڕییان له‌قه‌ڵه‌مداون".
له‌میا دانیشتووی گوندی كۆچۆیه، كه ده‌كه‌وێته باشووری چیای شنگال، زۆربه‌ی زۆری دانیشتووانی گونده‌كه‌ی، كه نزیكه‌ی 1800 كه‌سن، به زۆر كراون به موسڵمان، ئه‌وه‌ی رازیش نه‌بووه ئایینه‌كه‌ی بگۆڕێت، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كوژراون.
تاكو رۆژانی سه‌ره‌تای ئابی 2014، له‌میا كچێكی خۆشگوزه‌ران بووه، له كێڵگه‌یه‌كی خانه‌دان ده‌ژیان و له‌سه‌ر خوێ"دنی خۆی جددی بوو و هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا ببێته مامۆستا.
له‌میا له باره‌ی ئه‌و رۆژانه ده‌ڵێت: "كاتێك گوێم له‌ناوی داعش بوو، هه‌ر وامده‌زانی جۆرێكی ئاژه‌ڵه، نه‌مده‌زانی كه ئه‌وانه چه‌ته و تیرۆریستن".
دوای ئه‌وه‌ی داعش په‌لاماری گونده‌كه‌یان داون، كچان و ژنانی به‌ته‌مه‌نیان له‌یه‌ك جیاكردووه‌ته‌وه، كچه ته‌مه‌ن بچووكه‌كانییان گواستووه‌ته‌وه مووسڵ و ژنه‌كانیشیان بردووه‌ته ته‌له‌عفه‌ر.
كاتێك داعش مووسڵی داگیركرد، دانیشتووانی ئه‌و گونده پێشبینی ئه‌وه‌یانده‌كرد گونده‌كه‌یان گه‌مارۆ بدرێت و نه‌توانن هاتووچۆ له‌گه‌ڵ مووسڵ بكه‌ن، به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌كردبوو داعش دێت و ئه‌و ره‌وشه به‌سه‌ر ئه‌واندا دێنێت.
سه‌ره‌تای مانگی ئاب، دوای ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شنگالدا گرت، دوو ئۆتۆمبێلی پڕ له چه‌كداری داعش گه‌یشتنه گونده كۆچۆ.
له‌میا به‌رده‌وامی به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه ده‌دات و ده‌ڵێت: "داوایان له خه‌ڵك كرد ئایینه‌كه‌یان بگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكیان پێنه‌گات، گونده گه‌مارۆ درابوو و ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌مابوو كه‌س رابكات، ته‌نها چه‌ند خێزانێك له‌سه‌ره‌تادا توانییان خۆیان رزگاربكه‌ن".
له ناوه‌ڕاستی ئاب، هێزێكی زۆری داعش، كه جلی ره‌شییان له‌به‌ردابوو، گه‌یشتنه گونده‌كه، خه‌ڵكی كۆچۆ هه‌ندێك له‌و چه‌كدارانه‌یان ناسیوه‌ته‌وه كه دانیشتووی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆچۆ بوونه.
ته‌واوی دانیشتووانی كۆچۆیان له قوتابخانه‌ی گونجه‌كه كۆكرده‌وه و سه‌رژێمی سامانه‌كانییان كردن و كچه‌كانیشیان گواسته‌وه نهۆمی یه‌كه‌م.
له‌میا ده‌ڵێت: "زۆر ده‌ترسام، بیر له‌لای باوكم و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م و ژیانه‌كه‌م بوو، دواتر هه‌موو پیاوانه‌كانییان برد، ئه‌مه‌ش دواجاربوو كه باوكم و براكه‌مم بینی".
دواتر چه‌كدارانی داعش پێیانگوتوون، پیاوه‌كانییان ناردووه‌ته چیای شنگال و ئه‌و ژنانه‌ش وه‌كو دیل له‌لایه‌ن ئه‌وان ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر گوێبیستی ده‌نگی گوللـه‌بوون و بۆیان ده‌ركه‌وت پیاوه‌كانییان له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان كوژراون.
دواتریش كچ و ژنه‌كان له یه‌كتر جیاكرانه‌وه، كچه بچووك و هه‌رزه‌كاره‌كانییان نارده مووسڵ و ئه‌و ژنانه‌ی هاوسه‌رگیریشیان كردبوو بۆ ته‌له‌عفه‌ر، ژنانی به ساڵاچووی گونده‌كه‌ش، بۆ رۆژی دواتر گوللـه‌باران كران.
بازاڕی كڕین و فرۆشتنی كۆیله له مووسڵ
له مووسڵ، به سه‌دان كچی ئێزدی، له باڵه‌خانه‌یه‌كی مووسڵ ئاخنرابوون، دواتر له‌میا بۆی روونبووه‌ته‌وه، ئه‌و شوێنه ته‌نها بۆ كڕین و فرۆشتنی كۆیله‌ی سێكسییه و چه‌كدارانی داعش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاریده‌هێنن.
چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، هه‌موو كات سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان ده‌كرد و كچه‌كانییان ده‌كڕی، هه‌ر كه‌سێكیش ره‌تیكردباوه له‌گه‌ڵیان بچێت، به كێبڵ لێیده‌درا و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆرییان ده‌دا.
له‌میان ده‌گێڕێته‌وه: "شتێكی ئازاربه‌خشبوو، كه ده‌مبینیی ئه‌و چه‌كدارانه وه‌كو دێ‌و په‌لاماری ئه‌و كچه بچووكانه‌یان ده‌دات، كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان نۆ بۆ ده ساڵانه، ئه‌وان ده‌گریان و ده‌پاڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یانبه‌ن، ناتوانم وه‌سفی تراژیدیای دیمه‌نه‌كه بكه‌م".
رێگه‌ی ره‌ققه
پیاوێكی عه‌ره‌بی چل ساڵان، له‌میان و یه‌كێك له خوشكه‌كانی له‌و بازاڕه‌دا كڕیوه و بردوونییه‌ته‌وه ره‌ققه‌ی سووریا، كه به‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری داعش داده‌نرێت و زۆربه‌ی كاته‌كانیش، ده‌سته‌كانی ئه‌و دوو كچه‌كشی به كه‌له‌پچه به‌ستووه.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "كه‌سێكی خراپ و پیس بوو، ماوه‌ی سێ رۆژ له‌گه‌ڵی بووین و هه‌موو كات لێیده‌داین و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌داین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "جارێك هه‌وڵیدا ملم بگرێت و بمخنكێنێت، چونكه داواكانیم ره‌تكرده‌وه و جێبه‌جێم نه‌كرد".
دواتر ئه‌و پیاوه عه‌ره‌به، ئه‌و دوو چكه‌ی داوه‌ته كه‌سێكی دیكه‌ش خراپتر، ئه‌ویش هه‌ردوو كچه‌كه‌ی له یه‌ك ژوور داناوه و دواتریش نزیكه‌ی 40 پیاو هه‌وڵییانداوه ده‌ستدرێژییان بكه‌نه‌سه‌ر.
سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌كه له‌میا ده‌ڵێت: "ئه‌و دیمه‌نه وه‌سف ناكرێت، دوو كچی بچووك له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و دێوانه، كه خه‌ریكه ده‌ستدرێژییان ده‌كرێته سه‌ر، دیمه‌نه‌كه قێزه‌ون بوو".
دواتر ئه‌و دوو كچه، به دوو چه‌كداری دیكه‌ی داعش، به بڕی كه‌متر له 150 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشران، ئه‌و دوو چه‌كداره‌ش له‌وانی پێشووتر زۆر خراپتر بوونه.
مووسڵ و هه‌وڵه‌كانی راكردن
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له مووسڵ له‌میا خرابووه ژوورێكی داخراو، به‌ڵام 5 جار هه‌وڵی راكردنیداوه، دواجار له په‌نجه‌ره‌كه‌ی ژووره‌كه له باڵه‌خانه‌كه خۆی هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه و داوای هاوكاری له پیاوێكی نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كه‌یان كردووه، پیاوه‌كه ماوه‌ی سێ رۆژ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا حه‌شاریداوه و پاراستوویه‌تی.
خه‌ڵكی ئه‌و ماڵه پرسیاری ئه‌وه‌یان لێكردووه، ئایا هیچ كه‌سوكارت هه‌یه بێنه شوێنت و بتبه‌نه‌وه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێك نییه، چونكه ته‌واوی كه‌سوكاره‌كه‌ی كوژراون، دواتریش ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه به‌هۆی ترسی زۆرییان له رێكخراوی داعش، رێكخراوه‌كه‌یان له دۆزینه‌وه‌ی كچه‌كه ئاگاداركردووته‌وه.
به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێندرێته‌وه ئه‌و چه‌كداره‌ی له‌میای كڕیوه‌ته‌وه، به شه‌ش چه‌كداری داعش، كه‌وتوونه‌ته گیانی و به كێبڵ ئه‌شكه‌نجه‌یانداوه، ئینجا گه‌ڕاندوویانه‌ته‌وه لای چه‌كداری یه‌كه‌م.
جاری دووه‌م كاتێك هه‌وڵ راكردنیداوه، چه‌كداره ناچاربووه بیفرۆشێت.
رۆژنامه‌وانه ده‌ڵێت: "كاتێك به له‌میام گوت ببوویه سه‌رچاوه‌ی كێشه بۆیان، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی شه‌رمنانه‌ی كرد، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجار بوو رووبدات له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكه".
له‌میا ده‌شڵێت: "هه‌رجارێك هه‌وڵی راكردنمدابێت، زیاتر ئه‌شكه‌نجه‌یان داوم، به‌ڵام ئه‌وه به‌هێزتری ده‌كردم و وای ده‌كرد بێئومید نه‌بم، زۆر دیمه‌نی قێزه‌ون و تاوانی گه‌وره‌م بینی، هه‌موو ئه‌مانه‌ش هێزی زیاتریان دامێ بۆ به‌رگریكردن له دژیان".
گه‌شت بۆ ماڵێكی دیكه
ئه‌مجاره پیاوێكی دیكه‌ی سه‌ر سپی، له‌میا ده‌باته ماڵه‌كه‌ی خۆی له مووسڵ، كه له‌گه‌ڵ ژن و كوڕه‌كه‌یدا ده‌ژیان.
له‌میا ده‌ڵێت: "پێمگوت ناتوانێت وه‌ك كه‌سێكی لاواز بمباته ماڵه‌كه و گوتم؛ تكایه له ماڵه‌كه‌ت هیچ شتێكم له‌گه‌ڵ مه‌كه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستدرێژی سێكسی كرده سه‌رم".
ده‌شڵێت: "تكام له هاوسه‌ر و دایكی كرد، رزگارمبكه‌ن له ده‌ستی ئه‌و پیاوه بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه ده‌ستدرێژی نه‌كاته سه‌رم، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی گوتیان حه‌قی خۆیه‌تی چونكه تۆ كافری".
له‌میا ماوه‌ی دوو مانگ له‌لای ئه‌و پیاوه ماوه‌ته‌وه، دواتر بۆ ده‌ركه‌وتووه هاوسه‌رێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن بچووك، قژ زه‌رد و چاو شینی هه‌یه و به ئه‌ڵمانی قسه‌ده‌كات، له باره‌ی ئه‌و ژنه‌وه له‌میا ده‌ڵێت: "ئه‌و ژنه زۆر جوان بوو، باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد كه چۆن ئه‌و پیاوه‌ی قه‌بووڵكردووه".
ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ درووستكه‌ری بۆمب
له‌گه‌ڵ دوایین هه‌وڵی راكردن بۆ رزگاركردنی ژیانی، جارێكی دیكه فرۆشرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره به كه‌سێك پله‌كه‌ی له ریزی داعش ئه‌میره و پیشه‌ی له رێكخراوه‌كه، درووستكردنی بۆمبه.
له‌میا له باره‌ی ئه‌و پیاوه ده‌ڵێت: "هه‌ر یه‌كێك له پیاوانی رێكخراوه‌كه، له‌وانه‌ی پێشتر خراپتر و دڕنده‌تر بوو".
ده‌شڵێت: "هه‌موویان ده‌یانگوت من كه‌سێك سه‌رڕه‌قم، بۆیه له یه‌كه‌م ساته‌وه ده‌ستییان به لێدانم ده‌كرد و هه‌موو جۆره ئه‌شكه‌نجه‌كانییان له‌سه‌ر من تاقیده‌كرده‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه داعش، پیشه‌ی درووستكردنی بۆمب بووه و له ماڵه‌كه‌یدا له مووسڵ، خانووه‌كه‌ی گه‌راجێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه پڕ بووه له ئۆتۆمبێل و مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی شل و كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی.
لێره‌دا پێویست بووه له‌سه‌ر له‌میا، هاوكاری ئه‌و پیاوه بكا له درووستكردنی بۆمپ و پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی فێری چۆنیه‌تی به‌ستنی وایه‌ره‌كان كراوه، له رۆژێكیشدا 50 دانه پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو له ماڵه‌كه‌دا درووستكراوه.
له‌ماوه‌ی كاركردنیشدا له خانووه‌كه، گوێبیستی گورزه ئاسمانییه‌كان و ته‌قینی مووشه‌كه‌كان بووه له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
له‌میا ده‌ڵێت: "هیوام ده‌خواست هێرش بكه‌نه سه‌رمان و بمانكوژن، ده‌مویست كۆتایی به‌و ژیانه ناخۆشه بهێنم، ده‌مه‌ویست ئه‌و شوێنه تۆقێنه‌ره وێران بكه‌ن، چونكه ئه‌وان بۆمبیان درووستده‌كرد".
هاندانی كچان و دادگاییكردن
رۆژێك له رۆژان ژماره‌یه‌ك كچی دیكه‌ی ئێزدی هێنراونه‌ته خانووه‌كه، له‌میاش هانیداون بیر له ئازادی خۆیان بكه‌نه‌وه و هه‌وڵی راكردن بده‌ن، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ناخۆشتربوونی ژیانی، دواتر له‌میا گیراوه و بردراوه‌ته به‌رده‌م دادگای به‌ناو "شه‌رعی" رێكخراوه‌كه.
له‌گه‌ڵ پزیشكی جه‌راح
دوای ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه له بازاڕه‌كه‌دا وه‌كو كۆیله فرۆشراوه، ئه‌مجاره پزیشكێك كڕیوه‌یه‌تییه‌وه و هه‌ندێك كاری له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كه‌ی پێ سپێردراوه.
دواتر پزیشكه‌كه، مۆبایلێكی پێداوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك پێویستی پێ بێت بانگی بكات، له‌میا مۆبایله‌كه‌ی له رزگاركردنی ژیانی به‌كارهێناوه و په‌یوه‌ندی به مامێكی خۆیه‌وه كردووه كه له كوردستان بووه.
له‌و قۆناغه‌شدا، له‌میا له شوێنێكبووه، كه نزیكی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه، دوای ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كان به مامی و رێككه‌وتن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی راكردنه‌كه، مامی به 750 دۆلار كه‌سێكی به‌كرێگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌میا بفڕێنێت و رزگاریبكات.
هه‌ڵاتنی كۆتایی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌رگ
له‌ماوه‌ی هه‌ڵاتنییاندا به شه‌و، له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه له‌میا و كچێكی دیكه به‌ناوی كاسرین له گونده‌كه رفێندران، له‌گه‌ڵ كچێكی دیكه‌ی 9 ساڵان به‌ناوی ئه‌ڵماس.
به‌ڵام ده‌وروبه‌ری چواری به‌یانی، كاسرین پێی كه‌وته سه‌ر لوغمێك و پێیدا ته‌قییه‌وه، به‌هۆیه‌وه كاسرین و ئه‌ڵماسی ته‌مه‌ن 9 ساڵه گیانییان له‌ده‌ستدا و له‌میاش به برینی سه‌خته‌وه رزگاریبوو به‌ڵام به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی لوغمه‌كه، یادگای لاواز بووه، ئه‌مه‌ش نزیه‌ی 9 مانگ به‌ر له ئێستا روویداوه.
دواتر له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی سه‌نگه‌ره‌كه‌وه، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراوه، به‌ڵام پزیشكان په‌رده‌یه‌كی سه‌ر چاویلابده‌ن و چاره‌سه‌ری برینه‌كانی ده‌موچاوی بكه‌ن.
به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا بۆ چاره‌سه‌ركردن
دوای گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه، له‌لایه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوازی، به‌ناوی "پردی ئاسمانی عێراق" بۆ چاره‌سه‌ری گه‌یه‌ندرایه ئه‌ڵمانیا و له‌و پزیشكان هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بینایی چاوی چه‌پیاندا و به لێزه‌ر، هه‌ندێك له شێواوی ده‌موچاوویان كه‌مكرده‌وه.
له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر پزیشكییه‌كان، به‌ڵام تا ئێستاش له‌میا به‌ده‌ستی شۆكی ده‌روونییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ده‌ڵێت: "بیر له مه‌ینیه‌تییه‌كانی هه‌موو كچه ئێزدییه‌كان ده‌كه‌مه‌وه".
له‌نێو ئه‌وانه‌ش، خوشكێكی نۆ ساڵانیه‌تی، به‌ناوی مه‌یاده، كه چه‌ند جارێك له گرته ڤیدیۆییه‌كانی داعش، به ته‌نیشت ئاڵا ره‌شه‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌وه بینراوه، به‌ڵام خۆی و 5 خوشكی، له‌ده‌ست چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه رزگارییان بووه.
داهاتوو.. خوێندن و هۆشیاركردنه‌وه
له‌میا ئێستا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه بگه‌ڕێته‌وه خوێندن و دواتر بچێته زانكۆ، ئه‌وه‌ش به‌بیر جیهان ده‌هێنێته‌وه، تا ئێستا زیاتر له 3600 كچی ئێزدی له ژێر ده‌ستی داعشدا ماون.
ده‌شڵێت: "داعش ده‌یه‌وێت گه‌ل و ئایینه‌كه‌مان له‌ناوبه‌رێت، به‌ڵام به‌رگری ده‌كه‌ین، ئه‌ركی منیش ئه‌وه‌یه به ژنان و كچانی ئێزدی بڵێم، ئێوه ته‌نها نین و ئێمه داوای جێبه‌جێكردنی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی به‌سه‌ر چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه، كه زیانێكی زۆرییان به ئێمه گه‌یاندووه".
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل - العربیة