کەجەکە: پێشمەرگە ئاستەنگ لە شنگال دروست دەکات

"ھیچ بڕیارێك سەبارەت بە كشانەوەی پەكەكە لە شنگال نەدراوە"

K24 - ھەولێر

كۆما جڤاكێن كوردستانێ رایگەیاند، لێدوانەكانی گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەبارەت بە كشانەوەی پەكەكە لە شنگال بێ واتان.

كەجەكە راشیگەیاند: "ھیچ بڕیارێكیان سەبارەت بە كشانەوەی ھێزەكانیان لە شنگال نەداوە و نازانن سەرچاوەی لێدوانەكانی سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چییە."

كەجەكە باس لە بەڕێوەبردنی شنگال دەكات و دەڵێ: "پێویستە خەڵكی شنگال خۆیان خۆیان بەڕێوەببەن و پێشمەرگە بووەتە ئاستەنگ لەو شارۆچكەیە و ھەركاتێك خەڵكی شنگال توانییان ناوچەكەیان بەڕێوەببەن، ئەوكات كێشەكانی بوونی گەریلا و پێشمەرگە چارەسەردەبن".

كۆما جڤاكێن كوردستانێ ئاشكرای دەكات، دانووستانەكانیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوامە وھیچ بڕیارێكیش سەبارەت بە كشانەوەی پەكەكە لە شنگال نەدراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێشتر رایگەیاند: "پەكەكە لە شنگال دەكشێتەوە و سوپاسیان دەكەین".