به‌شێك له هه‌ڵسووڕاوانی گۆڕان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
K24 - كه‌ركووك:
دوای ھەشت مانگ لەواژووکردنی ڕێکكەوتنامەی نێوان (یەکێتی و گۆڕان) بۆ یەکەم جار بەشێك لە ھەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان, داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێکەوتنامەیە دەکەن بە پاساوی ئەوەی کە یەکێتی پابەندی ڕێکكەوتنەکە نەبووە.
ئەو ھەڵسووڕاوانەی گۆڕان یەکێتی بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لە ھەولێر و کەرکووك لەگەڵ بەتاڵانبردنی نەوتدان و لەبەغدا دژن، ئەمەش بەیارییەکی سیاسی ناشیرین وەسف دەکەن.