ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگیی جیهانیی دووه‌می ئاشكراكرد كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
كلێر هۆلینگۆرس، ئه‌و خانمه رۆژنامه‌وانه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار هه‌واڵی راگه‌یاندنی جه‌نگیی جیهانیی دووه‌می بڵاوكرده‌وه، كۆچی دوایی كرد, كه ئه‌و كاته سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی بوو له یه‌كێك له رۆژنامه‌وانی به‌ریتانیا له ساڵی 1939.
له مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی 1939، ئه‌و په‌یامنێره (ئه‌وكات ته‌مه‌نی 27 ساڵ بوو)، به ته‌نیا چووه سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌ڵمانیا و كاروانی تانك و زریپۆشه‌كانی ئه‌ڵمانیای بینی، كه بۆ داگیركردنی پۆڵه‌ندا ده‌ڕۆیشتن.
ته‌نها دوای سێ رۆژ، ئه‌و كچه له باره‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه، راپۆرته‌كه‌ش ته‌نها بۆ خوێنه‌رانی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ته‌له‌گراف" نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵه‌ندا و به‌ریتانیاش بوو.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، هه‌واڵی مردنی كلێر هۆلینگۆرسى له زاری كاسی هیلبۆرن فینگ، هاوڕێی ئه‌و رۆژنامه‌وانه كۆچكردووه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كاتێك له هۆنگ كۆنگه‌وه به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی كردووه و گوتوویه‌تی: "كلێر له نێو كه‌سوكار و هاوڕێكانی كۆچی دوایی كرد".
راپۆرته‌كه‌ی هۆلینگۆرس بۆ ئاشكراكردنی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی جیهانیی، به یه‌كێك له گرنگترین راپۆرته‌كان داده‌نرێت له سه‌رده‌می هاوچه‌رخ.
ئه‌و خانمه رۆژنامه‌وانه، له ساڵی 2009، بۆ رۆژنامه‌ی "ته‌له‌گراف" گوتی: "كاتێك ئه‌و هه‌واڵه‌م ئاشكرا كرد، زۆر زۆر بچووك بووم، چوومه ئه‌و شوێنه بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری په‌نابه‌ران و نابینایان و ئه‌وانه بكه‌م، كه بیریان لاواز بووه، له‌و كاته‌شدا له ناكاو جه‌نگ هه‌ڵگیرسا".