له دیلۆك دوو جار هێرش ده‌كرێته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌منی و پۆلیس
K24 – هه‌ولێر
له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێریكدا دوو جار هێرش ده‌كرێته‌وه سه‌ر پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له شاری دیلۆكی باكووری كوردستان.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه شه‌وی سێشه‌ممه سێ چه‌كدار ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس كرد و له ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادان روویدا و هێرشكارێك ده‌ستگیر كرا و دووی دیكه‌شی رایانكرد و پۆلیسێكیش له‌و شه‌ڕه‌دا بریندار بوو.
هه‌ر دوو هێرشكاره‌كه‌ی دیكه به ئۆتۆمبێل له ناو شه‌قامه‌كانی شاره‌كه توانیویان خۆیان له ده‌ست پۆلیس رزگار بكه‌ن كه به ئۆتۆمبێل به دوایان كه‌وتبوون.
رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی دیلۆك پاش ئه‌وه‌ی دێت ئێواره‌ی دوێنی دوو چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی و هه‌وڵیاندا بچنه ژووره‌وه، به‌ڵام له خاڵێكی پشكنین به دووری 50 مه‌تری بیناكه، شه‌ڕ و پێكدادان نێوان پۆلیسی به‌رده‌م باره‌گاكه و هێرشكاران روویدا و له ئه‌نجامدا هێرشكارێك كوژرا و ئه‌وه‌ی دیكه‌شی رایكرد و پۆلیسێكیش بریندار بوو.
هه‌ر پاش هه‌ردوو هێرشه‌كه هێزێكی زۆری ئه‌منی و پۆلیس له‌ناو شار بڵاوه‌یان پێكرا و تا ئیستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ئه‌و دوو هێرشه‌ی به ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانیش هیچ لێدوانێكیان له‌مباره‌وه نه‌داوه كه دوو هێرشكار ده‌ستگیر كراون.
JS