مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی كوردستان لە كۆبوونەوەدان

"پەیوەندی نێوان ھەردوولا و چارەسەركردنی كێشە نێوخۆییەكانی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكەن"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئاراس ئەحمەد پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر دەستیپێكرد.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە كوردستان24 راگەیاند "لە كۆبوونەوەكەدا مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و پەیوەندی نێوان ھەردوولا و چارەسەركردنی كێشە نێوخۆییەكانی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكەن".

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتی دەكرێت و ئەندامانی شاندەكە پێكھاتوون لە رۆژ نووری شاوێس، فازڵ میرانی، ئازاد بەرواری، عزەدین بەرواری، مەحموود محەمەد و كاكەمین نەجاڕ، دڵشاد شەھاب، ھەروەھا كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكایەتی شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات ھەر یەك لە مەلا بەختیار، حاكم قارد حەمەجان، ئەرسەلان بایز، شێخ جەعفەر، سەعدی پیرە، عومەر فەتاح، رزگار عەلی ئەندامانی شاندەكەن.

شاندی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ شاندی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ھەولێر 11 كانوومی دووەمی 2017
شاندی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ شاندی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ھەولێر 11 كانوومی دووەمی 2017