بەشى تەکنیکى ئۆتۆمبێل لە کوردستان دەكرێتەوە

"دەبێ زانکۆکان خۆیان لەگەڵ بازاڕى کار و گۆڕانکارییەکانى جیهان بگونجێنن"

K24 - ھەولێر

 بەشى تەکنیکى ئۆتۆمبێل لە پەیمانگای تەکنەلۆجى هەولێر كرایەوە، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىش رایدەگەیەنێت، دەبێ زانکۆکان کارامەیى پێشکەش بەخوێندکاران بکەن و خوێندکاران بۆ بازاڕ و گۆڕانکارییەکانى داهاتوو ئامادە بکەن.

بە گوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆ حکومى و تایبەتەکان و پارێزگارى هەولێر و، نوێنەرى باڵێوزخانەى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان بەشى تەکنیکى ئۆتۆمبێل لە پەیمانگاى تەکنەلۆجى هەولێر كرایەوە.

دكتۆر یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: "ئێمە لە وەزارەت خۆمان بۆ گۆڕانکارییەکان ئامادە دەکەین، هەروەک دەبێ زانکۆکان خۆیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکانى جیهان بگونجێنن و، کارامەیى پێشکەش بەخوێندکاران بکەن و خوێندکاران بۆ بازار و گۆڕانکارییەکانى داهاتو ئامادە بکەن".

داواشى لە کۆمپانیاکانى بوارى ئۆتۆمبێل کرد، پەیوەندى بەهێز لەگەڵ بەشى تەکنیکى ئۆتۆمبێل لە پەیمانگاى تەکنەلۆجى هەولێر دروست بکەن، چونکە دواتر دەتوانن سود لە دەرچووەکانیان وەربگرن بۆ راپەڕاندنى کارەکانیان بەشێوەیەکى پراکتیکى و ئەکادیمى.