حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی په‌یه‌ده ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌فین دزه‌یی به‌یاننامه‌یه‌كی په‌یه‌ده به درۆ ده‌خاته‌وه و پێكه‌نینی خۆیشی له‌مباره‌وه ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵیت مایه‌ى پێكه‌نینه و نیشانده‌رى راده‌ى نه‌خۆشیى نووسه‌ركانیه‌تى.
وه‌ڵامی گوته‌بێژی حكومه‌ت له وه‌ڵامی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی پاراستنی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان هات كه رۆژی شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتوون و ناوچه‌ی تل عه‌لۆیان له جزیره بۆردومان كرد و بۆ ئه‌وێش گه‌ڕاونه‌ته‌وه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌رپرسیار زانیوه كه به حكومه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ناوی هێناوه.
ده‌قی لێدوانی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم كه له ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه
دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به ناوى ده‌سته‌ى به‌رگرى و پاراستنى خۆیى، سه‌ر به‌وه‌ى په‌یه‌ده ناوى كانتۆنى جزیره‌ى لێناوه، بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئه‌و تۆمه‌ته ده‌داته پاڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوایه ڕۆژى سێى ئه‌م مانگه چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى له بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى ئاسمانى له هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵساون و ناوچه‌ى تل عه‌لۆى سه‌ر به جزیره‌یان بۆمباران كردووه!.
له‌گه‌ڵ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ورد و دروشتى ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه ته‌نیا مایه‌ى پێكه‌نینه و نیشانده‌رى راده‌ى نه‌خۆشیى نووسه‌ركانییه‌تى، ده‌ڵێین: دیاره جه‌ماعه‌تى به‌ناو كانتۆنى جزیره خه‌ونیان بینیوه، ئه‌گینا كوا بنكه‌ى سه‌ربازیى ئاسمانى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه؟! به‌ڵام دیاره ئه‌وانه سه‌ریان لێشێواوه!.
سه‌فین دزه‌یى
وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
11/1/2017
JS