یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی داهاتووی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌بێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه كه ریال مه‌درید و بایرن میونشن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی خاڤێر مارتینێزی ئیسپانی رێككه‌وتوون و ره‌نگه‌ی له هاوینی داهاتوو به‌فه‌رمی چوونی ئه‌م یاریزانه بۆ سانتیاگۆ رابگه‌یه‌ندرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11 كانوونی دووه‌می 2017، رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ریال مه‌درید هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی خاڤێر مارتینیزی ناوه‌ڕاستكاری بایرن میونشن ده‌ستپێكردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه باڤارییه‌كه رازیبوونی له‌سه‌ر فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه.
میدیاكانی ئیسپانیاش، به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌ی ماركا ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردبووه و جه‌ختی له‌وه كردبووه كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان ریال مه‌درید و مارتینێز دروستبووه و ره‌نگه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو ئه‌م یاریزانه ببێته یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی یانه شایانه‌كه.
خاڤێر مارتینێزی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ئۆساسونا ده‌ستی به‌یاریكردن كردووه، دواتر له نێوان روویكردنه یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو له‌و یانه‌یه دره‌وشایه‌وه، پاشان له هاوینی 2012 بۆ یانه‌ی بایرن میونشن گواسترایه‌وه.