میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا: مۆسكۆ گرته‌ی ڤیدیۆیی سێكسی و زانیاری نهێنی ترامپى ده‌ستكه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، دۆكیومێنتێكی 35 لاپه‌ڕه‌یی پڕ له زانیاری نهێنی تایبه‌ت به دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، كه‌وتووه‌ته ده‌ست رووسیا و ئاماژه به بوونی "گرته ڤیدیۆیی سێكسیش" ده‌كه‌ن، مۆسكۆش ره‌تیده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ 11ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، گوته‌بێژی كۆشكی كرملین، ره‌تیكرده‌وه زانیاری "رووشێنه‌ر"یان له‌سه‌ر دۆناڵد ترامپ ده‌ستكه‌وتبێت و ئه‌و راپۆرتانه‌شی به "درۆی" به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا وه‌سفكرد، كه هه‌وڵده‌ده‌ن له په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و واشنتۆن بده‌ن.
ديميترى پیسكۆف، گوته‌بێژی كرملین، له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند، كرملین هیچ زانیارییه‌كی "كۆمبرۆمات - رووشێنه‌ر"ی له باره‌ی ترامپه‌وه له‌به‌رده‌ستدا نییه و هه‌وڵی ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و زانیارییانه‌ش نادات.
دوێنێ سێشه‌ممه، به‌شێك له میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاوییانكرده‌وه، دۆكیومێنتێكی 35 لاپه‌ڕه‌یی له زانیاری نهێنی ترامپ، له‌لای ده‌زگای هه‌واڵگری رووسیا هه‌یه و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییش كه "ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی سێكسی"یه‌وه، ده‌ست ئه‌وان كه‌وتووه، كاتێك له 2013 سه‌ردانی مۆسكۆی كردووه، تۆماركراوه.
ئه‌و بابه‌ته بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی پێشووی هه‌واڵگری به‌ریتانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه و هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكاش به راستی داده‌نێت و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، به درێژایی ساڵانی رابردوو، ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری له نێوان ترامپ و كه‌سه نزیكه‌كانی، له‌گه‌ڵ كرملین هه‌بووه.
تا ئێستاش ناوه‌ڕۆكی ئه‌و دۆكیومێنته نهێنییه، له‌لایه‌ن سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و ئاشكرا نه‌كراوه.
پیسكۆف ده‌ڵێت: "سه‌رله‌به‌ری ئه‌و راپۆرته درۆیه، هه‌موو ئه‌و ساخته‌كاری و درۆیانه هه‌وڵدانی روونن بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانمان".
هه‌روه‌ها گوتی: "كرملین به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌واڵی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری رووشێنه‌ر نادات".
ا.م