تره‌مپ به‌ره‌نگاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و به به‌كارهێنانی تاكتیكه‌كانی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانی تۆمه‌تباریان ده‌كات.
تره‌مپ 9 رۆژ به‌ر له‌وه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ست به كار ببێت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: "شه‌رمه‌زارییه‌كه بۆ ده‌زگاكانی هه‌واڵگری كه رێگه به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره زانیارییه‌ك ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه و ساخته‌ش بن".
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو به‌هۆی هه‌ڵوێستی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هێرشه ئه‌لكترۆنییه‌كانی روسیا بۆ سه‌ر هه‌ندێ كه‌س و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا، توڕه‌بوونی خۆی پیشان ده‌دات و ده‌ڵێت: " هه‌ر ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن كه نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا كردیان".
دزه‌پێكردنی ئێمه‌یله‌كانی هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا و ناوه‌ندێكی ئه‌و حزبه كه روسیا تۆمه‌تبار كراوه به دزه پێكردنی، هه‌روه‌ها پشتیوانی تره‌مپ له ڤلادمیر پوتین سه‌رۆك سوریا و ستایشكردنی، ناكۆكییه‌كی قووڵی خستووه‌ته نێوان تره‌مپ و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا.
تره‌مپ پێشتر هه‌ر جۆره ده‌ست هه‌بوونێكی روسیا له هێرشه ئه‌لكترۆنییه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌مریكا ره‌ت ده‌كره‌ده‌وه، به‌ڵام یه‌كه‌مجار دانی به‌وه نا و گوتی وا دیاره كۆمیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراته‌كانی وڵاته‌كه‌ی و ئیمه‌یله‌كانی كلینتۆنی ركابه‌ری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2016 له لایه‌ن روسه‌كانه‌وه هاك كراون.
تره‌مپ له‌مباره‌وه ده‌ڵیت: "پێم وایه روسه‌كان بوون". ئاماژه‌شی به‌وه دا وڵاتانی دیكه‌ش ئه‌مریكایان هاك كردووه.
بڕیاره تره‌مپ له رۆژی 20 ئه‌م مانگه سوێندی یاسایی بخوات و به فه‌رمی ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و به هۆی كه‌سایه‌تی و شیوازی سیاسه‌تكردنی بۆ بواری ئابووری، كۆچبه‌ران و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و شیوازه‌ی سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنه نه‌ریتییه‌ی له ئه‌مریكا هه‌یه و هه‌روه‌ها گرتنه به‌ری سیاسه‌تێكی جیاوازی ده‌ره‌كی به وه‌چه‌رخانێكی گرنگ ئه‌ژمار ده‌كرێت كه پێده‌چێت گۆڕانكارییه‌كانی زیاتر بن له‌و كاته‌ی ئۆباما هه‌شت ساڵ به‌ر له ئێستا بووه سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
JS