شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی په‌رله‌مانتاران به وێنه
K24 – هه‌ولێر
ماوه‌ی دوو رۆژه له په‌رله‌مانی توركیا، له كاتی گه‌نگه‌شه كردنی پرۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه نێوان په‌رله‌مانتارانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار ـ ئاكه‌په و په‌رله‌مانتارانی پارتی كۆماری گه‌لی ئۆپۆزسیۆن – جه‌هه‌په روو ده‌دات.
ئه‌و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له دوو رۆژی یه‌كه‌می دانیشتنی په‌رله‌مانی بۆ پرۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور روویدا و پێشبنی ده‌كرێت له كاتی گه‌یشتن به ماده‌كانی هه‌ستیار رووداوی گه‌وره‌تر روو بدات، به‌تایبه‌تی له كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر گۆڕینی سیسته‌می حوكم له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی و به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌كانی سه‌رۆك كۆمار.