"ده‌مانچه‌ی ئایفۆن" پۆلیسی ئه‌وروپای ترساندووه
K24 - هه‌ولێر:
نمایشكردنی ده‌مانچه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی مۆبایلی ئایفۆن، بۆ فرۆشتن له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، پۆلیسی ئه‌وروپای نیگه‌رانكردووه و مه‌ترسیی خۆشیان بۆ ئه‌و جۆره ده‌مانچه‌یه راگه‌یاندووه.
تا ئێستاش نزیكه‌ی 12 هه‌زار داواكاری بۆ كڕینی ئه‌م ده‌مانچه‌یه هه‌یه، كه به‌هۆی دیزاینه‌كه‌یه‌وه، له مۆبایلی ئایفۆن جیاناكرێته‌وه.
پۆلیسی ئه‌وروپا هۆشداری له‌و جۆره ده‌مانچه‌یه‌داوه و مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان نیشانداوه، ره‌نگه له رێگه‌ی قاچاخه‌وه ئه‌و ده‌مانچه‌یه بگاته كیشوه‌ره‌كه و بڕیاریشه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو، ئه‌م چه‌كه له ئه‌مه‌ریكا، بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، نرخی ئه‌و چه‌كه "مه‌ترسیداره" زۆر له نرخی ئایفۆن كه‌متره، كه ته‌نها 395 دۆلار ده‌بێت.
كۆمپانیا Ideal Conceal، له باره‌ی درووستكردنی ئه‌و جۆره ده‌مانچه‌یه ده‌ڵێت: "له سه‌رده‌می ئێستادا، هه‌ڵگرتنی چه‌كێكی شاراوه بووه‌ته كارێكی پێویست، مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانیش له هه‌موو شوێنێك هه‌ن، بۆیه دیزاین و شێوه‌ی ده‌مانچه‌كه وایكردووه به ئاسانی له‌گه‌ڵ هه‌موو ژینگه‌یه‌كدا بگونجێت، ئه‌گه‌ر ده‌مانچه‌كه كراوه‌نه‌بێت، ئاشكرابوونیشی ئه‌سته‌مه".
كێرك جیلبێرگ، سه‌رۆكی كۆمپانیاكه باس له‌وه ده‌كات، بیرۆكه‌ی درووستكردنی ئه‌و چه‌كه له‌وه‌وه هاتووه، كاتێك له یه‌كێك له ریستۆرانته‌كان منداڵێك ده‌مانچه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌وی بینیوه، زۆر ترساوه، بۆیه بڕیاریانداوه ده‌مانچه‌یه‌ك درووستبكه‌ن، شێوه‌یه‌كی جیاوازی هه‌بێت.