یانه‌ی بێشكتاشی توركیا داوای یاریزانێكی عێراقی ده‌كات
یانه‌ی بێشكتاشی توركیا به فه‌رمی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی عه‌لی عه‌دنانی به‌رگریكاری عێراقی یانه‌ی ئۆدێنزی ئیتاڵی ده‌ستپێكردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 12 كانوونی دووه‌می 2017، پێگه‌ی (توتومێركاتۆ)ـی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كه یانه‌ی بێشكتاشی توركیا به فه‌رمی داوای عه‌لی عه‌دنانی به‌رگریكاری یانه‌ی ئۆدێنزی كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دوای ئه‌وه‌ی بێشكتاش (ئێرسان ئاده‌م)ـی به‌رگریكاری چه‌پی یانه‌كه‌ی به یانه‌ی (هێبی فۆرچنی چینی) فرۆشت، ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی عه‌لی عه‌دنان شوێنی ئه‌و یاریزانه پڕبكاته‌وه و ببێته به‌دیلی (ئه‌دریانۆ)ـی به‌رازیلی كه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه له بارسێلۆنا بۆ بێشكتاش گواسترایه‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌وه‌شی خستۆته روو كه ئیداره‌ی یانه‌ی بێشكتاش ده‌یانه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی عه‌لی عه‌دنانی ته‌مه‌ن 23 ساڵ به گرێبه‌ستێك تا 2020 بێت.
عه‌لی عه‌دنان، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی زه‌ورا ده‌ركه‌وت، دواتر بۆ یانه‌ی جه‌وییه گواسترایه‌وه، پاشان بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌غدا به‌شداریی له خولی نایابی عێراق كرد، دواتر ڕوویكرده خولی توركیا و بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رز یاری بۆ یانه‌ی ریزاسپۆر كرد، له هاوینی 2015 به‌ره‌و خولی سێریا ئه‌ی و یانه‌ی ئۆدێنزی رۆیشت له هاوینی ئه‌مساڵیش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵیاییه‌كه كۆتایی دێت.