كاتی راكێشانی تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا دیاریكرا
ریال مه‌دریدی ئیسپانیا دوایین یانه بوو كه سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا مسۆگه‌ر كرد، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیروپشكی ئه‌م قۆناخه رابكێشرێت.
بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13 كانوونی دووه‌می 2017 له كاتژمێر 02:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ به كاتی باشووری كوردستان تیروپشكی قۆناخی هه‌شت بۆ ئه‌م یانه سه‌ركه‌وتووانه‌ی خواره‌وه رابكێشرێت كه پێكهاتوون له یانه‌كانی (بارسێلۆنا، ریال مه‌درید، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس، ئیبار، ئه‌لكۆركۆن، ریال سوسیداد و سێلتا ڤیگۆ).
پێشبینی ده‌كرێت له‌م قۆناخه‌دا رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سه‌ختی لێ بكه‌وێته‌وه، به‌وپێیه‌ی 3 یانه‌ی به‌هێزی وه‌ك ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م قۆناخه.