به ڤیدیۆ...مێسی و سوارێز به گه‌رمی پێشوازی له كچه كوردێك ده‌كه‌ن
ناديه موراد، كچه كورده رزگاربووه‌كه‌ی ده‌ستی داعش، كه له ماوه‌ی رابردوو خه‌ڵاتی ساخارۆڤی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپا پێدرا، له سه‌ردانێكدا یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی به‌سه‌ر كرده‌وه و چاوی به دیارترین ئه‌ستێره و یاریزانانی ئه‌و یانه‌یه كه‌وت.
نادیه موراد، ئه‌و كچه كورده رزگاربووه ی ده‌ستی داعش، له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی بۆ شاری بارسێلۆنا كردوویه‌تی، سه‌ردانی باره‌گای یانه‌ی بارسێلۆنای كرد و له‌لایه‌ن لیۆنێل مێسی و لویس سوارێزه‌وه به گه‌رمی پێشوازیی لێكرا، كچه كورده ئێزیدیه‌كه له خۆشه‌ویستی خۆی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه به ئه‌ستێره‌كانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند و گوتی ئێمه له دووره‌وه هانتان ده‌ده‌ین و خۆشمان ده‌وێن.
نادیه موراد جگه له وه‌رگرتنی درێسێكی ئه‌و یانه‌یه و واژووكرانی له‌لایه‌ن مێسی و هاوڕیكانییه‌وه، چاوی به تیپی تۆپی پێی خانمانی بلاوگراناش كه‌وت و وێنه‌ی یادگاری له گه‌ڵ خانمانی یانه‌ی بارسێلۆنا گرت جگه له‌وه‌ش، وێنه‌یه‌كی یادگاریی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له مێسی و سوارێزی دیارترین ئه‌ستێره‌كانی بارسێلۆنا گرت.له‌لایه‌كی دیكه جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی پێشوازیی له نادیه موراد كرد و درێسێكی تایبه‌تی به‌ناوی خۆیه‌وه پێشكه‌شی كچه كورده‌كه كرد.
نادیه موراد شه‌وی چوارشه‌ممه له كامپ نوو ئاماده‌ی یاریی بارسێلۆنا و بلباویش بوو و له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر دڵخۆشی خۆی به دیداری ئه‌ستێره و یاریزانانی بارسا ده‌ربڕیوه.
نادیه موراد، یه‌كێك بوو له‌و كچه كورده ئێزیدیانه‌ی رزگاربووی ده‌ستی داعش و له ماوه‌ی رابردووش په‌رله‌مانی ئه‌وڕووپا خه‌ڵاتی ساخارۆفی بۆ مافه‌كانی مرۆف و ئازادی بیروڕا به‌خشیه ئه‌و خانمه كورده...