به ڤیدیۆ...نوێترین قسه و گاڵته‌جاره‌كانی زڵ‌اتان هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه
ده‌زگایه‌كی وه‌رزشی ناسراوی جیهان دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات، كه تێیدا ئه‌ستێره سوێدییه‌كه باسی جیاوازی نێوان مۆرینهۆ و گواردیۆلا ده‌كات و گاڵته‌ش به پۆگبا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13 كانوونی دووه‌می 2017، زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ له دیمانه‌یه‌كی سكای سپۆرتسی ئینگلیزی كه (تیری هێنری) ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئارسێناڵ پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه بوو، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی پێش ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌كه بڵاو بووه‌وه، پوخته‌یه‌ك له مشتومڕه به‌م شێوه‌یه‌یه:
ئیبراهیمۆڤیچ به پۆگبا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت دوو ئه‌ستێره‌ی گه‌وره ببینێت وه‌ره و له نێوان من و تیری هێنری دابنیشه.
ئیبراهیمۆڤیچ ده‌شڵێت: پۆگبا وه‌ره له‌سه‌ر زه‌وی دابنیشه، ئه‌گه‌ر حه‌زیشت لێ نییه وه‌ره مه‌ترسه و له‌سه‌ر كۆشم دابنیشه.
ئیبراهیمۆڤیچ به پێكه‌نینه‌وه بۆ پۆگبا ده‌ڵێت: دابنیشه، به‌ڵام به‌س هیچ قسه‌یه‌ك نه‌كه‌یت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، تیری هێنری داوا له ئیبراهیمۆڤیچ ده‌كات جیاوازی نێوان مۆرینهۆ و گواردیۆلا بكات، له‌مباره‌یه‌وه زڵ‌اتان ده‌ڵێت: دوور راهێنه‌ری گه‌وره‌ن، به‌ڵام دوو كه‌سایه‌تی جیاوازن، من ده‌ستكه‌وتی گرینگم له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیان به‌ده‌ستهێناوه.
له باره‌ی هاتنی بۆ مانچێسته‌ر یونایتدیش ئیبر ده‌ڵێت: گرێبه‌ستی خولی چینی ره‌تكرده‌وه و مانچێسته‌ر یونایتدم هه‌ڵبژارده، ته‌نیا له پێناو ئه‌وه‌ی وڵامی ره‌خنه‌گران بده‌مه‌وه و پیشانیان بده‌م هێشتا من هه‌م.
ئیبراهیمۆڤیچ دوای ئه‌وه‌ی له هاوینی رابردوو به گرێبه‌ستێكی ئازاد له یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه بۆ ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد گواسترایه‌وه توانیویه‌تی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مۆرینهۆ له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان 18 گۆڵ تۆمار بكات.