به‌لجيكا به نيازه‌ كونسوڵخانه‌ له‌ هه‌ولێر بكاته‌وه‌

به‌لجيكا نوێنه‌رێكى ديپلۆماتى بۆ به‌غدا ديار ده‌كات و ئه‌وه‌ش رێگه‌ خۆشده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ له‌ هه‌ولێر.

K24 – هه‌ولێر:

نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌لجيكا رايگه‌ياند، له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ پێيان راگه‌يه‌ندراوه‌، به‌لجيكا نوێنه‌رێكى ديپلۆماتى بۆ به‌غدا ديار ده‌كات و ئه‌وه‌ش رێگه‌ خۆشده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ له‌ هه‌ولێر.

دلاوه‌ر خاليد ئاژگه‌يى، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ برۆكسل رايگه‌ياند، بە یاوەری شاندێكی نوێنەرایەتييه‌كه‌يان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی بەلجیكای كردووه‌ و له‌ لايه‌ن هەریەك لە (یۆهان ڤەركامن)، بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و (لیوك تراونس) بەرپرسی دێسكی عێراق لە وەزارەتی دەرەوە پێشوازییان لێكراوه‌.

له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا، نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم روونيكرده‌وه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، باس لە ئەگەری كردنەوەی كۆنسوڵی فەخری بەلجیكا لە هەرێمی كوردستان كرا و لایەنی بەلجیكا رایگەیاند، ئەوان بە گرنگی دەزانن نوێنەرایەتییان لە هەرێمی كوردستان هەبێ و بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا سەرگەرمی دانانی دبلۆماتێكی بەلجیكین كە وەك نوێنەری دبلۆماسی بەلجیكا  لە بەغدا دەستبەكار بێ و دواى ئەوەش رێگە خۆش دەبێ بۆ كردنەوەی كۆنسوڵگەری بەلجیكا لە هەولێر.