نزیكەی 100 كۆچبەر بێ سەروشوێن دەبن

زیاتر لە 1000 كەس لە دوو ھەفتەی یەكەمی 2017 بە ریگەی دەریا گەیشتنە ئەوروپا

K24 – ئەوروپا

نزیكەی 100 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست بێ سەروشوێن بوون، پاش ئەوەی بەلەمەكەیان لە كەناراوەكانی لیبیا نقووم بوو.

بە پێی توڕی بی بی سی، گاردی پاسەوانی ئیتالیا كە بە دوای نقوومبووان دەگەڕێت رایگەیاند ھەشت تەرمیان لە ناو ئاو دەرھێناوە و چوار كەسیشیان رزگار كردووە.

بەڵام دەیان كەسی دیكە بی سەروشوێنن، پاش ئەوەی بەلەمەكەیان لە تاریكایی شەو نقووم بوو.

بەلەمەكە لە نێوان لیبیا و ئیتاڵیا بە دووری 50 كیلۆمەتری كەناراوەكانی لیبیا نقووم بووە.

گەمییەكی فەرەنسی بەشداری ھەڵمەتەكە بووە بۆ دۆزینەوەی بێ سەروشوێنان، كە ھێشتا ناسنامەی كۆچبەرانی بێ سەروشوێن ئاشكرا نەكراوە.

ژمارەی كۆچبەران بە رێگەی وشكایی بۆ ئەوروپا كەمی كردووە، پاش ئەوەی لە ساڵی 2015 گەیشتە بەرزترین ئاست، بەڵم كۆچ بە رێگەی دەریا سەرباری مەترسیداربوونی، گەرموگوڕە.

رۆژی ھەینی ھەفتەی رابردوو گاردی كەناراوەكانی ئیتاڵیا نزیكەی 550 كۆچبەری رزگار كرد. 123 كەس لە وان سواری بە بەلەمێكی چوپی ببوون.

بە پێی ئاماری ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان، زیاتر لە 1000 كەس لە دوو ھەفتەی یەكەمی 2017 بە ریگەی دەریا گەیشتنە ئەوروپا، 11 كەسیش مردوون یان بێ سەروشوێن بوون.

كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران رایگەیاند 5000 كۆچبەر لە ساڵی 2016 بە رێگەی دەریای ناوەڕاست گەیشتنە ئەوروپا

JS