دەست لەكاركێشانەوەی خالید عەزیزی پەسندكرا

دوو كەس پاڵێوراون بۆ پۆستی سكرتێری گشتی حدك

K24 – ھەولێر

كۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموكراتی كوردستان ـ حدك بە زۆرینەی دەنگ داواكاری خالید عەزیزی بۆ دەست لەكار كێشانەوەی لە پۆستی سكرتێری گشتی پەسند كرد.

سەرچاوەیەكی ئاگاداری كۆبوونەوەكە بە كوردستان24 راگەیاند ھەر ئەمرۆ كۆمیتەی ناوەندیی حدك سكرتێرێكی نوێ ھەڵدەبژێرێت

ھەر یەك لە مستەفا مەولوودی جێگری سكرتێر و ئاسۆ حەسەنزادە ئەندامی سەركردایەتی پاڵێوراون بۆ پۆستی سكرتێری گشتی حدك.

خالید عزیزی پێشتر دەست لەكار كێشانەوەی خۆی پێشكەشی سەركردایەتی حزبەكەی كردبوو، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی كومیتەی ناوەندی دەست لەكاركێشانەوەكەی پەسند كرا.

ئاسۆ حەسەنزادە كوڕی سكرتێری پێشووی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران-حدكا، عەبدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌یه‌ كە پاش كۆنگرەی سێزدەیەم، باوكی لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و كادر و ئەندامان لەو حزبە جیا بووەوە.

JS